KDC

نەرویج تا ساڵی 2025 سەرجەم ئوتۆمبێلەکانی دەبنە کارەبایی

لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو فرۆشتنی ئوتۆمبێلی کارەبایی لە نەرویج گەیشتە 77.5 لە سەدا، کە پێشەنگی بەکارهێنانی ئوتۆمبێلی کارەبایی جیهانە.

“تێسلا مۆدێل Y” بە ڕێژەی 19.8 لە سەدی فرۆشتن هەژمار کراوە، بەدوایدا “تێسلا مۆدێل 3” و “سکۆدا ئینیاک” بە ڕێژەی 12.3 و 4.4٪

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆیتەرز، تێسلا مۆدێل Y کە بۆ یەکەم جار لە مانگی ئازاری 2019دا ناساندبووی، بەم دواییانە بە کڕیارانی ئەورووپایی ناساند و، ئێستا بەشی زۆری فرۆشتنی ئوتۆمبێلی کارەبایی لە نەرویج داگیر کردووە.

بەپێی داتاکانی فیدراسیۆنی ڕێگای نەرویجی، فرۆشتنی ئوتۆمبێلی کارەبایی لە مانگی ئەیلولی 2020 نزیکەی 61.5٪ بووە.

شایانی باسە داواکردنی ئوتۆمبێلی کارەبایی بەردەوام گەشە دەکات، نەرویج پلانی هەیە تا ساڵی 2025 کۆتایی بە فرۆشتنی ئەو ئوتۆمبێلانە بهێنیت، کە بە سووتەمەنی کار دەکەن.

___

چاڤی بێدەنگی شکاند

KDC

چاڤی و بەرشەلۆنە ڕێکەوتن

KDC

تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا 210 ملیۆنی تێپەڕاند

KDC
KDC

FREE
VIEW