KDC

برسێتی و تینوێتی چیرۆکی ئازاربەخشی کۆچبەرانی دارستانەکانی نێوان بیلاروس و پۆڵەندا

وەک زیاتر لە 6000 پەنابەر کە لە هاوینەوە رۆیشتوون، هونەرمەندی گۆرانیبێژی سووری، ئەحمەد دندشی بە هیوای گەیشتن بە ئەڵمانیا هەوڵی داوە لە بیلاروس و پۆڵەندا بپەڕێتەوە.

لەو ڕاپۆرتەدا کە ڕۆژنامەی لا کرۆی فەرەنسی بڵاویکراوەتەوە، نووسەرەکەی بە ناوی ژان باپتیست فرانسوا، دەڵێت: ئەحمەد دندشی گەنجێکی سووری تەمەن 32 ساڵی پارێزگای حمسە، دەیان پەیامی تەنگانەی ئاراستەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان کردووە، ڕایگەیاند: “من زیندووم، من دەبێت لەم دارستانە بچمە دەرەوە بۆ شوێنێکی ئارامتر، ئەگەر پێویستیش درووست بوو، دەگەڕێمەوە بۆ لوبنان، من هەستێکی باش ناکەم”.

ئەحمەد بۆ ماوەی 20 ڕۆژ لە دارستانی جیاکەرەوەی بیلاروس و پۆدلاسیای باکووری ڕۆژهەڵاتی پۆڵەندا گیرساوەتەوە، لە ساردی و بێ خۆراکیدا ماوەتەوە و، لە لایەن پۆلیسی مینسکەوە گەمارۆ دراوە و ڕێگری لە گەڕانەوەی دەکەن.

پۆڵەندا لە 2ی ئەیلولەوە دۆخی فریاکەوتنی لەو ناوچەیە ڕاگەیاند، کە داخراوە بۆ ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، تەنیا ڕێگە بە گەیشتن بە دانیشتوانی ناوچەکە دەدرێت، کە ئەگەر هەر جۆرە هاوکارییەک بۆ پەنابەران دابین بکەن، ئەوا سزا دەدرێن.

لە ئێستادا ئەحمەد لە شوێنێکی ئارام لە براندنبێرگی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا دەژی، بە تایبەتی کامپی ئایزنهوتنستادت چاوەڕێی بە دەستهێنانی شوێنی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی دەکات.

دوای بەدەستهێنانی BA لە دیزاینی نێوخۆدا، ئەحمەد وەک پەنابەرێک لە پەیمانگای نەتەوەیی لوبنانی بەردەوام بوو لە خوێندن، بەهرەکانی لە گۆرانی گوتن، وای لێکردووە کە چەند جارێک لە شاشەی تەلەفزیۆندا دەربکەوێت، بەڵام دوای ئەو ڕووداوانەی لوبنانی هەژاند، لەوانە تەقینەوەی بەندەری بەیروت، ئەحمەد هیوای جێگیربوونی لە لوبنان لەدەستدا.

لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا کاتی گەیشتنی بۆ بیلاروس، ئەحمەد 3 ڕۆژی سەختی بەسەر برد، پێش ئەوەی بچێتە نێو یەکێتی ئەوروپا و بگاتە ئەڵمانیا، ئەو شوێنەی کە هاوڕێکانی چاوەڕێی دەکەن، وابڕیار بوو ئاسانترین و کەمترین ڕێگەی مەترسیدار بێت، دوای ئەوەی ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیا نیازی خۆی ڕاگەیاند، کە ڕێگە بدات کۆچبەران بچنە نێو یەکێتی ئەوروپاوە، لە بەرانبەر سزاکانی ئەوروپا دژ بە ڕژێمەکەی.

سەرەتا ئەحمەد پلانی دانا بلیتێکی فڕۆکە بۆ مینسک بە چەند سەد یۆرۆ بکڕێت و، پاشان تاکسییەکە بباتە گرۆدنۆ، یا برست لە دەرەوەی پۆڵەندا؛ پاشان بۆ چەند کاتژمێرێک لە دارستانەکە پیاسەی کرد، وە تەکسییەکی دیکە بڕیاربوو ئەو بە درێژایی سنوورەکە بباتە ئەڵمانیا، بەڵام ڕاستیەکەی پێچەوانەی ئەو شتە بوو کە پلانی بۆ دانابوو، چونکە ئەحمەد خۆی بە ناچاری بینی کە 20 ڕۆژ لە برسێتی و تینوێتی و ئازاردان خۆڕاگری بکات.

فڕێدان لە دارستانەکە

لە نۆی ئۆکتۆبەری ڕابردوو توانای ئەحمەد ئەوەندە لاواز بوون، کە داوای لە هەڤاڵانی کرد بەبێ ئەو درێژە بە ڕێگاکە بدەن، من یارمەتیم وەرگرت لە دانیشتوانی ناوچەکە کە داوای ئامبولانسیان کرد، بەڵام دوای ئەوەی چاودێری پێویستم بەدەست هێنا، دەڵێت “پاسەوانەکانی سنوورەکە هاتن بەدوای مندا، ئەو بەتانیەی کە درا بە من و لە ناوچەیەکی دابڕاوی دارستاندا فڕێم دا”.

ڤیدیۆکانی ئەحمەد ڕووبەڕووبونەوەی نێوان دەستەڵاتی پۆڵەندی و بیلاروس نیشان دەدات، کە لە 12ی تشرینی یەکەمدا ئەحمەد ڤیدیۆیەکی تۆمار کرد، کە تێیدا پەیامێک بە 4 زمان دەبیسترێت، عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی و فەرەنسی لە بڵندگۆی ئوتۆمبیلێکی ئێشکگری سنوور، دەڵێن: بەزاندنی سنوور لەم ناوچەیە تاوانێکە کە 3 ساڵ زیندانی سزا دەدرێت، دوای تێپەڕاندنی سنوورەکە، دەنێردرێنەوە بۆ ئەو وڵاتەی کە لێی هاتوون”.

ئەزموونی مرۆڤ

ئەم جارە ئەحمەد لە ناوچەیەکی دابڕاودا نەهێشترایەوە کە نەیدەزانی و توانی لەسەر جی پی ئێس، کە نیشانی دەدا لە سنووری پۆڵەندییە شوێنی بگرێتەوە، ئەو تەنیا چەند کاتژمێرێک دوور بوو لە گەیشتنی بۆ ئەڵمانیا و لە کامپی ئایزنهوتنشتاد لەگەڵ هەڤاڵەکانی کۆببێتەوە، جێی تێبینیە لە هاوینی ڕابردووەوە نزیکەی 6 هەزار و 100 کۆچبەر لەو ڕێگایەدا تێپەڕیون، کە ئەحمەدی بەرەو ئەڵمانیا بردووە و، زۆربەیان لە عێراق و سووریا و ئێران و یەمەنەوە بوون.

___

بە هۆی ژەهراوی بوون، ڕووسیا هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی تورکی قەدەغە دەکات

KDC

زانایان پێشبینی نەمانی مرۆڤایەتی لەسەر زەوی دەکەن

KDC

منداڵانی خوار تەمەن 11 ساڵان بە فایزەر و بایۆنتیک بکوترێن بەرگرییان زیاد دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW