KDC

ڕۆژئاوای کوردستان :-چەکدارە بەکرێگیراوەکانی تورکیا ئاویش وەک چەکێک دژی بەکورد بەکاردێنن

سۆران حەسەن …

ڕێکخراوی ئاشتی پەرەوەری (پاکس) ی هۆلەندی لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند : چەکدارە بەکرێگیراوەکانی تورکیا لە باکوری سوریا ڕووباری خابوور وەک چەکێکی شەڕ بەکاردەهێنن بۆ فشارخستنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردی
ئەمەولە ڕاپۆرتەکەدا هاتووەچەکدارە بەکرێگیراوەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوەی کوردستان کە ناویان لە خۆ ناوە (سوپای نیشتمانی سوریا ) چەند بەنداوێکیان پەرەپێداوە بە هاوکاری تورکیا تا ئاوی خابوور بگرنەوە کەبەچەندین گوندی ناوچەکە تێپەردەبێت پێش ئەوەی بگاتە رووباری فورات لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرزول
ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکاندایە وەک چەکێک لەم کاتی وشەساڵیە کە ناوچەکە پیاتێپەردەبێت ،والە خەڵکی سیڤلی ناچار بکە کۆچ بکەن
ئەم چەکدارە بەکێگیراوانە لە ناوچە سنوریەکان بڵاوبوونەتەوە تورکیا پاڵپشتیان دەکات ناو بەناو هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی سوریایی دیمۆکرات لە ڕۆژئاوەی کوردستان

لەڕاپۆرتەکەی پاکس کە پشتی بە کاری مەیدانی و وێنەی مانگی دەستکردبەستووە، بۆی دەرکەوتوە،کە دانانی لەمپەرو دیوار درەستکردنی سێ بەنداو لەسەر ڕووبارێکی بنەڕەتی لە کاتێکدا کە هەرێمەکە ڕووبەڕووی هاوینێکی وشکە ساڵی بووەتەوەنمونەیەکی ناجێگیرە بۆ بەکارهێنانی ئاو وەک چەکێکی شەڕ”

هەروەها لە درێژەی ڕپۆرتەکەیدا باسی کاریگەری گەرمای زۆر و بارنێکی کەمی سنووردار و گرتنەوەی ئاوی کاریگەری زۆر لەسەر ناوچە کشتوکاڵیەکان دروست کردوەە ، ئەمەش بەو مانایە دێت کە کۆمەڵگا کشتوکاڵییەکان کەمتر لە جاران ئاویان هەیە و لە زۆربەی کاتدا پێویستیان پێیە
ئەو وێنانەی کە پاکس بڵاویکردۆتەوە سێ بەنداوەکەی خستەڕوو و یەکەم بەنداویش لە 22ی ئایاری ئەمساڵدا دروستکراوە

درێژی روباری خابوور 320 کیلۆمەتر یەکێکە کە سەرچاوە سەرەکیەکانی رووباری فورات لە تورکیاوە دێت و بەپارێزگای حەسەکە تێپەردەبێت کە سەرچاوەی سەرەکی خۆراک و کشتوکاڵی خەڵکی ناوچەکەیە ،بەدانانی ئەم بەنداوانە هەزاران خێزان بێ ئاو دەکەن ،ئەمەش پێشلکردنێکی راستەخۆیی یاسا نێودەوڵتیەکان و پێشلی یاسای مرۆیە نێودەڵەتیەکانە

لە کۆتای راپۆرتەکەدا هاتووە ،ئەمە لەوانەیە پێوانەیەکی ئەنقەست بێت کە لەلایەن بەکرێگیراوەکانی سوپای نیشتمانی سوریا بۆبرسیکردنی دانیشتوانی مەدەنی ،یان ببێتە هۆی ئاوارەبوونی زۆرەملێیان وەک شێوازێک لە شەڕ لە دژی نەیارەکان بەکاردەهێنرێت
ڕێکخراوەکە لەڕاگەیاندنەکەیدا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات ،کە وا لە تورکیا بکەن کە هەموو خەڵکی سیڤلی ناوچەکە دەستیان بە ئاوی خابوور بەبێ جیاوزی بگات

سەرچاوە:-
Skynewsarbia

___

پۆلیسی ئەمریکا خاوەنی بارهەڵگرە بۆمبڕێژکراوەکەی نزیک کاپیتۆل دەستگیر دەکات

KDC

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوێک خوێندنگایەکی کوردی دەکەنەوە

nusar1

ئەمەریکا هۆشداری لەهەر هاوکارییەکی سەربازی چین بۆ ڕووسیا دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW