KDC

گەشتی ئاسمانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل دەست پێدەکات

رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە ئیمارات لە 6ی کانوونی یەکەمەوە گەشتی ئاسمانی ڕۆژانە بۆ تەل ئەڤیڤ ئەنجام دەدات.

ئاژانسەکە گوتیشی: “گەشتێکی بێ وەستانی ڕۆژانە لە نێوان دوبەی و تەل ئەڤیف لە 6ی کانوونی یەکەمەوە دەست پێدەکات”.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل نەفتالی بێنێت، لە 30ی حوزەیران کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە دوبەی کردەوە و، رایگەیاند، کە دەبێتە شوێنی ژیان و گەشتوگوزار و دیالۆگ لەنێوان دوو کەسی بەهرەمەنددا.

ئیسرائیل و ئیمارات لە مانگی ئەیلولی 2020دا رێککەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، ئەوەش لە ژێر چاودێری دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا.

لە کانوونی یەکەمی 2020دا گەشتی بازرگانی لە ئیسرائیلەوە بۆ دوبەی دەستپێکرد و، کۆمپانیای ئەلی ئیسرائیلی لە نێوان فڕۆکەخانەی بن گوریۆن و دوبەیدا هێڵی ئاسمانی ڕاگەیاند.

___

پەرتووکی لەسەر لێواری ئازادی

nusar1

لە کاتی خۆپیشاندانی دژی فەرەنسا سێ پۆلیسی پاکستان کوژران

KDC

پەڕتووکی ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا

nusar1
KDC

FREE
VIEW