KDC

شکستەکانی يەکێتی و ئەگەرەکان بۆ  هەڵسانەوە

لوقمان بەرزنجی….

‎لەدوای ئەو هەموو شکستە يەک لەدوای يەکەی  يەکيەتی نيشتمانی کوردستان لەماوەی پانزە ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆشی لەگەلدا بێت. شکستەکان هەر بەردەوامە . لە جيابونەوەی گۆڕان تا گورزەکەی  د، بەرهەم و سەرهەڵدانی باڵ باڵێن. ئەوانە هەموو شکست لەدوای شکستی بەدوا خۆيدا  دەهێنا  بێ ئەوەی هيچ وەستەيەکی لەسەر بکرێت .  هەڵەکان هێندە زۆربوون  بەڕادەيەک ئيتر لەهەژار نايەت تا قەيرانێکی گەورەی دروستکرد    ڕەوڕەکانيش  هێندە خێرا بوون بواری نەدەدا بە سەرانی يەکيەتی بپڕژێنە سەر ئەوەی ڕێگە چارەيەک بۆ ئەو خێرايە شکستەکان  بدۆزنەوە و ڕێگە بگرن لەو بۆشاييانەی خەريکی هەناوی يەکيەتی دەخوات  … ديارە  هۆکاری  نەپڕژانە سەردەربازکردنی  يەکيەتی لەو قەيرانە بەپلەی يەکەم  سەرکردە دەستڕۆيشتوەکان زياتر خەريکی کاری بسنزو تيجارەت بون و  حزبيان دابوە  دەست قەدەرو هێندێک لە ماستاوچی و موستەفيد و ئينتهازی. تاوەکو  بەڕادان بۆ يان بەڕوە ببەن  ئەوەش وايکرد نوخبەيەک بەناوی گەنج دەست بەسەر هەموو جومگەکانی يەکتيەتيدا بگرن و ڕێڕەوەکە بەئاقرێکی ديکەدا ببەن و دواتر لەت دووبونی ئامۆزاکانی لێ وەبەرهەم کار  بە  دەرکردنی لاهوری شێخ جەنگی  کۆتايهات.  ئيتر تائيستا نازاندرێت ئاخۆ  ئەوە کۆتاييە يا شکست و جيابونەوەی ديکە بەڕێوەيە   چونکە وا پێ دەجێت ئەودەرکردنەی لاهوری شێخ جەنگی  کوڕگەلێکی  لە هەوادارانی شێخ لاهور لێ  جيابێتەوە لەهەموشيان خراپتر لەدەستدانی پتر لە 300 هەزار دەنگ و کەمکردنەوەی کورسيەکان لە پەرلەمانی عيراق . بەداخەوە تائيستا سەرە دەستڕۆيشتوەکانی يەکيەتی ئەگەرمەبەستيان هەڵسانەوەبێت  دەبێت نەخشە ڕێگایەکی ڕون ئاشکرايۆ  بۆ هەڵسانەوە دابڕێژن و ئەو نەخشە ڕێگايەش زۆر ئاسانە  بەڵام جێبەجێکردنی ئيرادەو ڕاستگۆی و دڵسۆزی و لەخۆ بردوی دەوێت  ئەگەر مەبەستيان مانەوەی يەکيەتی بێت وەک خۆيان دەڵێن دەمانەوێ يەکيەتيەکەی مامە دروست بکەينەوە ، دەبێت دەبێت ئاوڕێک لە مێژووی شکستی سياس گەلانی تر بدەنەوە بزانن کە
‎هەموو بزاڤێک و حزبێکی  سياسی  لەمێژوودا.. چەپ بوبێت  يا ڕاست خاڵی نەبوە لەشکست و هەڵسانەوە،  شکست لەسياسەت مانای کۆتايهاتن و تەسليم بون نيە بەتايبەتی بۆ حيزبێک مێژويکی پڕ لەسەرەوەری هەبوبێت لە خەبات و تێکۆشانی وەک يەکيەتی نيشتيمانی کوردستان  بەڵام  دەبێت  بزانێت چۆن مامەڵە لەگەل وردەکاری و  هۆکاری شکستەکەدەکات .بۆ  هەڵسانەوە لەسەر پێی خۆی و برەودان بە خەباتی سياسی    بەخوڕکردنەوە و جۆشدانی مەيدانەکە   ، هەروەها  دەبێت ديراسيەکی وردی قەبارەی شکستەکان  بکات و زەمەن و قۆناغەکان  بۆ چارەسەرکردنەکە دياری بکات .  تێبگات ئايا شکستەکەی لە حاڵی نەبوونە لە مەنهەجی بزاڤەکە يا بە هەڵەتێگەيشتنە  لە فەلسفەی سياسەت و بەرژەوەنديە تايبەتيەکانە  يا لە پراکتيزە کردنی مەنهەجی سياسەتەکەيە. ئايا  جيابوونەوەی گروپێک و خەڵکانێک  لەحزب لەپێناو  بەرژەوەندی خۆيان بوە  ،گرنگترين بنەماکانی هەڵسانەوەو گەشانەوە بۆ  حزبێکی  سياسی وەک يەکيەتی   بريتيە  گەڕانەوەی سەرکردەکان بۆ ناوخەڵک و شکاندنی ديوارەکانی خۆبەزلزانی سەرکردەکان و بايەخدان بە  ئازادی ڕادەربڕين و ڕەخنەگرتن و يەکترقەبوڵکردن ، بايەخ دان بە لايەنی زانستە سياسيەکان بۆ گەشەکردنی ئەو ئامانجەی حزب خەباتی بۆ دەکات لەسەر بنەمايەکی عەقلانی زانستی بێت نەوەک بە فيکری هەڕەمەکی و بدرێتە دەست قەدەر، بايەخ دان بە مافی مرۆڤ بەتايبەتی لەڕيزەکانی حزب هيچ چينێک لەسەر ئەوەی ديکە فەرزنەکرێت  و کۆنگرە بەرزترين دەسەڵات بێت و عەدالەتێکی کۆمەڵايەتی تەواو لەڕيزەکانی حزب پيادە بکرێت بێ فەرق و جياوازی ، بەردەوام دابەزين و بونی سەرکردە لەناو خەڵک و کۆمەڵ و گوێگرتن لە ڕەخنەکانيان ئەو فاکتەرانە  هەڵسانەوەی حزب خێراتر دەکات جۆرێک متمانە لای خەڵک پەيدا دەکاتەوە  ،  يەکيەتی ئيستا چاک دەزانێت ئەوەی حزب دەڕوخێنی دەزگا سيخوڕيەکەيەتی بە هيچ شێوەيە    حزبێک بەو قەبارە  گەورە  و مێژووە پڕ لە سەروەريە بجوك بکرێتەوە لەدەزگايەکی سيخوڕی بچوک. دەبێت ئەدەزگايە  ئەويش بەشێکی ئاسايی بێت  وەک هەر ئورگانێکی حزب ، نەوەک مێردەزمەيەک بێت بۆ تۆقاندن و فەرزکردنی هەيمەنەتی بنەماڵەيەک يا بەرپرسێک بەسەر  ئەندام و خەڵکی سڤيل خەڵکی ڕوحيان لە ئيرهابی ئەو دەزگا سيخوڕيە چوبێت  بايەخ دان بە  هاندانی ڕێکخراوەکان بۆ خوێندن و هاوکاريکردنی خەڵک لەکاتی پێويست . هاندانی کاديرانی  يەکيەتی  بەبەردەوامی لەناو خەڵك بن  ، چاودێری کردنی بەدردەوام هەبێت و بۆ بەدواچونەوەی ئاستی ڕۆشنبيری لای ئەندامان و بايەخ دان بە ئاڵقە ڕۆشنبيريەکان لەناو ڕێکخستنەکان و  هەبوونی بيبلۆگرافيايەک بۆ ئاستی هوشياری لە هەموو ئۆرگانەکانی حزب بايەخ دان  و هاندان بە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەم و تەوزيفکردنی لەخزمەتی هاوڵاتی .بەدواچونەوە بۆ ئاستی هوشياری ئەندامانی يەکيەتی لەهەموو ئۆرگانەکان و تەفعلکردنەوەی پەيمانگەی کاديران ، ڕێزگرتن لە ئيرادەی خەڵک،

___

ڕۆڵی ئەدەبیات لە ژیانی ئەمڕۆماندا

nusar1

سۆشیال میدیا و پاشا گەردانی

KDC

چەند وشەیەک بۆ مەرگی (پۆڵا نانەوازادە)ی شاعیر

nusar1
KDC

FREE
VIEW