KDC

وەزیری پەروەردەی سوید، لەسەر داخستنی قوتابخانە ئیسلامییەکان دەڵێ: پێویستە قوتابخانەی سویدی لە توندڕەوی و تاوان پاک بکرێتەوە

چەند لایەنێکی سیاسی و حیزبی ناڕەزایی خۆیان لە قوتابخانەکانی ئایینی لە سوید و بەتایبەتی موسڵمانەکان ناشارنەوە، هاوکات تۆمەتی جدی لەسەر سەرپەرشتیارانی چەند قوتابخانەیەکی دیاریکراو، لەوانە تۆمەتی گەندەڵی و دارایی حیزبە ئیسلامییەکانی دەرەوەی سوید خراوەتە پاڵیان و، قوتابخانە ئاییەنییەکانی ئیسلام داخران.

بڕیارەکەی پشکنەری قوتابخانەی سوید بۆ داخستنی ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی ئیسلامی لە وڵاتەکەی، کاردانەوەی جۆراوجۆری لێکەوتەوە، لە نێوان لایەنگران و ڕەتکەرەوەکانی بڕیارەکە، حوسێن ئەلداوودی سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری خوێندنگاکانی ئەلسەلام و باخچەی ساوایان، ئیدانەی ئەو کردارانەی کرد، کە لەلایەن کۆمپانیا و دامەزراوەکانی سویدەوە بە ڕەگەزپەرستی وێناشی کرد، کە قوتابخانەکانی ڕاگرتووە.

لە 2ی تشرینی دووەمدا داواکاری گشتی بەرپرسی پێشووی قوتابخانەی ئیسلامی سەربەخۆ رۆمۆسکۆلۆرنای تاوانبار کرد، ئەو تۆمەتانە بریتین لە تاوانی گەورەی دارایی بۆ وەرگرتنی 13 ملیۆن کرۆنی پارەی قوتابخانە و، گواستنەوەیان بۆ کۆمپانیاکانی خۆی بە بەکارهێنانی فاکتۆری هەڵە، هاوکات ناردنی بڕێکی زۆر لەو پارانە بۆ سۆمال.

تۆمەتبارەکە ئەندامی پێشووی پەرلەمان بوو لە پارتی پارێزگاران و، لەلایەن خاوەن قوتابخانەکانەوە دەستنیشان کرا بۆ ئەوەی بەرپرسیار بێت لە پارەی کۆمپانیاکە، بەپێی گوتەی دەستەڵاتی تاوانی ئابووری، ئەو پیاوە لە نێوان قوتابخانەکە و دوو کۆمپانیای تایبەت بە خۆی، پسوڵەی هەڵەی بەکارهێناوە و دواتر پارەکەی گواستووەتەوە بۆ دەرەوەی وڵات.

هینریک فاگەر، پارێزەری گشتی بە SVTی گوت: “ئەو 13 ملیۆن کرۆنە، ئەو بەخشینەی شارەوانییە بۆ چالاکی قوتابخانەکان تەرخان کراوە و، پارەیەکی زۆر گەورەیە، کە بڕیاربوو بۆ خوێندنی منداڵان خەرج بکرێت”. بەپێی ئەو تۆمەتە پارەکە بۆ ڕێکخراوە ئیسلامییەکان و پارتەکانی سۆمال نێردراوە، ئەمە دووەم جارە پیاوەکە بە تاوانی دارایی تۆمەتبار دەکرێت، لە کۆتایی مانگی ئەیلولیشدا بە تاوانی دارایی توند تۆمەتبار کراوە.

پشکنەری قوتابخانەکە بڕیاریدا لە 19ی نۆڤەمبەرەوە سێ قوتابخانەی رۆمۆسکۆلۆرنا لە یۆتۆبۆری دابخات، بەو پێیەی ئەندامانی قوتابخانەکە “گونجاو نین” بۆ بەڕێوەبردنی چالاکی پەروەردەیی، بڕیارەکە کاریگەری لەسەر 600 خوێندکار دەبێت، کە دەبێت لەلایەن شارەوانییەوە بگوازرێنەوە بۆ خوێندنگەکانی دیکە.

ئەم قوتابخانانە مشتومڕیان لە سوید دروست کرد، دوای ئەوەی راپۆرتی ڕاگەیاندنی جیاکاری ڕەگەزی و نوێژکردن بە “ناچاری” بۆ خوێندکاران ماوەی چەند ساڵێکە سەپێندراوە. 

پشکنەری قوتابخانەکان بۆیان دەرکەوت کە لە نێوان ساڵانی 2017 و 2021دا، دەستەی بەڕێوەبەری چاودێری و کۆنتڕۆڵ، کەمی لەسەر بازرگانی لە قوتابخانەکاندا هەیە و، بەڕێوەبەرایەتیەکە پارەی ئەو خزمەتگوزاریانەی داوە، کە هەرگیز وەرنەگیراون.

خوێندنگاکانی سەر بە ئەزهەر داخران

لە هاوینی ئەمساڵدا پشکنەری قوتابخانەی سوید، دوو خوێندنگای لە ئۆربرۆ داخست، کە لەلایەن ئەزهەرەوە لەو شارە بەڕێوەدەبرا، ئەوەش دوای ئەوەی دەزگای ئاسایشی سابۆ منداڵانی هەردوو خوێندنگاکەی لە مەترسی پەروەردەکردنیان بە بیری توندڕەوی ئاشکراکرد.

بڕیارەکەی پشکنەرەکە لەسەر بۆچوونی ژمارەیەک بەڵگە بووە، لەوانە سابۆ، دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە تا ئەم دواییانە ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری دامەزراوەکە، بۆ چوونە نێو داعش گەشتی بۆ سوریا کردووە.

پشکنەری قوتابخانەکان لە بڕیارەکەیدا نووسیویەتی، بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای ئاسایش،  بەپشتیوانی ڕەوتە ئیسلامییە توندڕەوەکان ماوەتەوە و تۆڕێکی فراوانی پەیوەندی هەیە لەناو ژینگەی ئیسلامییە توندوتیژەکانی ئۆرەبرۆ.

مێشک شوشتنی منداڵەکان

بڕیارەکەی پشکنەرەکە، ئاماژەی بەوە داوە، کە پێدەچێت منداڵان لە ژینگەیەکدا کە توندوتیژی، یا تاوان بکەن، ئەوەش وەک ئامرازێکی گۆڕانکاری سیاسی، مێشکیان بشۆرێت و بگۆڕدرێن.

ئەو گوتی: چەند کارمەندێک لەو دوو قوتابخانەیە بە گومانی ئەوەی کە لایەنگری ئیسلامیزمە توندوتیژەکانن لە ئۆربرۆ، بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.

وەزیری پەروەردە: ئەوە باشە

ئانا ئیکستروم، وەزیری پەروەردەی سوید، دەربارەی بڕیارەکە لێدوانی دا و گوتی:”پێویستە قوتابخانەی سویدی لە توندڕەوی و تاوان پاک بکرێتەوە”

گوتیشی: “یاسای توندتر لەسەر خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی خوێندنگاکان، کە حکومەت بە پەرۆشەوە دەیسەپێنێت و، لە کانوونی دووەمی 2019دا هاتە سەر کار، ئێستا لە چەند بۆنەیەک لەلایەن پشکنەری قوتابخانەوە بەکاردێت بۆ ئەوەی کۆتایی بەو خاوەنانە بهێنرێت، کە گونجاو نین بۆ قوتابخانەکان، ئەوەش شتێکی باشە”.

___

سویسرا سزاکانی سەر ڕوسیا توندتر کرد و هاوکاری بۆ پەنابەران زیاتر دەکات

nusar1

بزانە دەوڵەتی یاسا پێی وایە ئەمجارە سەرۆککۆمار بۆ کێ دەبێ

KDC

ئەمەل کلونی، بەهۆی سزادانی داعشێک ستایشی دادگای ئەڵمانیا دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW