KDC

كۆڵبه‌رێكی كورد لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کوژرا

کۆڵبەرێکی كوردی خەڵکی بانە له‌كوردستانی ئێران ، لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌کانی ئێران کوژرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، شەوی پێنجشەممە 4ی تشرینی دووه‌می 2021، هێزە ئه‌منییه‌کانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سنووری ناوچەی سارداو سەر بە شاری بانە کۆڵبەرێکیان بە ناوی محەمەد خودایی، داوەتە بەر دەستڕێژی گوللـه‌ و کوشتوویانە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، محەمەد خودایی 28 ساڵە و خەڵکی گوندی کانی سێف_ی سەر بە شاری بانەیە، ئەم کۆڵبەرە کەلەکەی چوار فیشەکی بەرکەوتووە و دەستبەجێی گیانی لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشدەکات: تەرمی محەمەد خودای گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە و تا ئێستا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

___

کۆنفدراسیۆن بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندێکی شۆڕشگێڕەوە پەیامێک بڵاو دەکەنەوە

nusar1

بەریتانیا: حکومەت پلانی هەیە ،یەکەم کۆمەڵە کۆچبەر بۆ ڕواندا ڕەوانە بکات

nusar1

برووسکەی رێکخراوی نێرگزی خانمانی کورد

KDC
KDC

FREE
VIEW