KDC

مەغریب :- هیچ گفتوگۆیەک لە بارەی ئایندەی بیابانی خۆرئاوا ناکەین بەڵام ئامادەین کێشەکان چارەسەر بکەین

سۆران حەسەن…
دوێنی پادشای مەغریب لە وتارێک دا بەبۆنەی 46 هەمین ساڵ ڕۆژی رێپوانی سەوز (للمسيرة الخضراء)ڕایگەیاند هیچ گفتوگۆیەگ لەسەر بیابانی مەغریب نیە بەڵام ئامادەیی چارەسەری بنچینەیی کێشەکانین

هەرلەوبارەوە پادشا جەختی لە سەروەری مەغریب بەسەر بیابانی خۆرئاوا کردەوە وهیچ کاتێک ئەمە بابەتی سەر مێزی گفتوگۆکان نەبووە

پاشان ڕایگەیاند :-لەم چەند مانگەی دواییدا ئێمە پێشکەوتنە هێمن و کۆنکرێتەکانمان تۆمار کردووە لە بەرگریکردن لە بیابانەکانمان وبیابانی مەغریب واقیعێکی بەردەوامە، کە هیچ دیبەیتێکی تێدا نییە، بە پێی مێژوو و شەرعییەت، بە ئیرادەی بەهێزی ڕۆڵەکانی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئەو راستیەدەزانن

ڕونیشیکردەوە کە دانپیانانی ئەمریکا لەسەر سەروەری تەواوی مەغریب بەسەر بیابانەکەیدا دەرئەنجامێکی سروشتی بەردەوامی پشتیوانی و ڕۆڵی بنیاتنەرانەی ئیدارەی پێشووی ئەمریکایە لەچارەسەرکردنی ئەم پرسەدا.

ئەو ڕەوتە بەشێوەیەکی بگەڕێنەوە بۆ پرۆسەی سیاسی بەرەو چارەسەرێکی کۆتایی بەهێز لەسەر بنەمای دەستپێشخەریی ئۆتۆنۆمی لەناو سەروەریی مەغریبدا دەکات

لە کۆتایی وتارەکەیدا پادشای مەغریب وتی «بیابانی مەغریب ناوەرۆکی یەکێتی نیشتمانی میرنیشنەکەمان و کێشەهەموو هاوڵاتیەکی ئەم وڵاتەیە کە پابەندبێت سەروەری یەکێتی خاکی مەغریب

جێی ئاماژەیە بەرەی پۆلیساریۆ کە دەوای سەربەخۆیی ببیابانی خۆرئاوادەکات کە لەلایەنی نێودەوڵەتیەوە بەنوێنەری بیابانی خۆرئاوا دەناسرێت کە زۆرینەیان لە نەتەوەی ئامازیخین ،بەڵام
مەغریب کە نزیکەی 80 لە سەدی خاکی بیابانی خۆرئاوە دەکەوێتە سنوری بەبەشێک لە خاکەکەی دەزانێت

سەرچاوە:-
‏RT

___

ئەمەریکا: شفا بارزانی لەگەڵ کلدانییەکانی شاری دیترۆیت چەند دیدارێکی سازکرد

nusar1

کوردستانیان لە شاری کۆڵن نەورۆزی سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات ڕێکدەخەن

nusar1

ئاگاداری بۆ دایک و باوکانی دیاسپۆرا منداڵەکانتان بۆ کۆرسی سێیەمی فێرکردن و نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی تۆمار بکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW