ئەمرۆ دووشەممە سەرۆک بارزانی ئیدانەی هێرشە تیرۆرستیەکەی سەر مالی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دەکات
لە پەیامێک دا سەرۆک مەسعود بارزانی زۆربە توندی ئیدانەی ئەوهێرشە تیرۆرستیە دەکات کە درەنگانی شەو لە رێی چەند دۆرنێک کرایە سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی ئێراق و داوا دەکات ڕێز لە سەروەری و سەقامگیری ئێراق بگیرێت ،هەموو لایەک ڕێ لە دوبارەبوونەوە ئەم کردەوە تیرۆرستیانە بگرن
ئەمەش دەقی پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانییە :-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی لە بەغدا و، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەخوازم.
پێویستە ڕێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و بە هەوڵی هەموو لایەك ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە بگیرێت.
مسعود بارزانی
7ی تشرینی دووەمی 2021
…………………………….