KDC

هێزێکی گەوورەی ئەمەریکا لە سوریا بەرەو هەرێمی کوردستان پاشکەشەدەکات

سۆران حەسەن …

سوپای ئەمەریکا کاروانێکی 270 ئۆتۆمبێلی لە بنکەی خۆی لە فڕۆکەخانەی سەربازی خارب ئەلجڕ لە ناوچەی حەسەکە لابرد و لە ڕێگەی مەرزی ئەل ولیدی بەرەو باکوری عێراق پاشکەشدەکات
ئەمەو ئاژانسی دەنگووباسی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە کە کاروانێکی گەورەی هێزەکانی ئەمەریکا کە بەگەورەترین پاشکەش دادەنێرت بەرە باکوری ئێراق ڕۆیشتوون

ئەمەو سەرچاوەکانی ناخۆی سوریا بە سانا یان ڕگەیاندووە ،کە دوێنێ شەو هێزێکی گەورەی ئەمەریکا کە پێک هاتووە150 بارهەڵگری براد و 120 تەنک و زرێپۆش لە بنکەی فرۆکەخانەی خەرب بەپاڵپشتی هێزەکانی ئەمەریکا بەرەو خاڵی سنوری ئەلولید بەرە ئێراق هاتوون
هەروەها ڕۆژی 25 مانگی رابردووش هێزێکی تری سوپای ئەمەریکاخاکی سوریان بەرەو ئێراق جێهێشتوە بەپێی ئاژانسی ناوبراو ،بەڵام هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە هیچ لێدوانێکی لە بارەی پاشە کشەی هێزکانی لە سوریا تا ئیێستا ڕانەگەیاندووە

پاشەکشەی هێزەکانی ئەمەریکا لەم کاتەدا کە هێزەکانی تورکیا بە پاڵپشتی سوپای نیشتمانی سوریا کە لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتی ئەکرێن بەرەوسنوری هێزەکانی سوریایی دیمۆکرات جوڵەیانپێکراوە لە ئانو ساتدا کە شەڕێکی تر بەرۆکی ناوچەکە بگرێت

سەرچاوە :-
RT

___

دادگای تاوانەکانی هەولێر سزا بەسەر بکوژانی فەرماندەیەکی حیزبی دیموکرات دەسەپێنێ

KDC

گەڕان بە دوای نیشتیماندا شیعری شاعیر حەمە ئەحمەد جاف 

KDC

بەتەمەنترین ژنی جیهان خەڵکی ئێرانە

KDC
KDC

FREE
VIEW