KDC

کوردستان سمبولی پێکەوەژیان

کوردستان لە نێوانان ناوچەکانی دەوروبەری تاکە شوینە کە توانیویەتی دوور لە پرەنسیبی رەتکردنەوە بەرامبەر هەموو پێکهاتەکان لە جیاوازی ئاین و نەتەوەیی پیکەوە بژین ئەمەش فاکتەرێکی سەرەکی ئەم سەقامگیریەیە کەهەیە و بۆتە مایەیی سەرنج راکێشانی ناوچەکانی دەورو بەری ئەمەش بەهۆی گیانی لێبوردەیی و ئاشتی لەناو کوردستان داهەیە هۆکارێکە بۆ قبوڵکردن و ڕێزگرتن لەهەموو ئاین و نەتەوە جیاوازەکان
ئەم ئاشتی و پیکەوە ژیانە هەروا بەئاسانی نەهاتۆتەدی بەڵکو ئەمە بەرهەمی بیرکرنەوەی هەرتاکیکی کۆمەڵگایەلە پیکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن ئەمە دوو دەستەواژەی گرێدراون بۆ لێبوردەیی و هەنگاو بەرەو بەیەکەوە ژیان تاکوردستان بکەنە چەقی ئاشتی و پیکەوە هەڵکردن ئەمەش بیرکردنەوە و بێروڕای کۆمەڵگا لەوەوە خۆی دەبینێتەوە کە ئاین فاکتەرێکی سەرەکی و گرنگی یەکترقبوڵکردن و ئاشتی پیکەوە ژیان دوور لە بنەماکانی ڕق و کینە
لەهەرێمی کوردستان ئەوەی دەگوزەرێت پێکەوە ژیانی جەندین ئایین و نەتەوەی جیاوازە هەیە کەلە ڕوانگەیی ئاشتەوایی لەو پەڕی ئاشتەوایی خۆیی دەنوێنێت و لە زۆر شوێنی کوردستان زیاتر لە نەتەوەیەک و پەیڕەویی ئاینی جیاواز هەن کە ژیان بەسەر دەبەن بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ گرفتێک ببنەوە هەموو پێکەوە وەک برا دەژین بێ هیچ جیاوازیەکی چینایەتی و پێکەوە دەست لەناو دەست پیکەوە دەژین تەنانەت ژن و ژن خوازی لەنێوانیان دروست بووە بەپیکەوە بوون ژیانیان ڕازاندۆتەوە
هەموو مان بەبێ جیاوازی ئاین و نەتەوایەتی جوانین پێویستمان بە پێکەوە بوونە تایەکتر قبوڵ بکەین چونکە هەرجیەک بێت هەموو مان مرۆڤین پێکەوەبوونی ئاشتیانە و خۆشەویستی یەکتر کۆمان دەکاتەوە نەک ڕق و قین لەناو دڵەکانماندا بێت بەڵکو گیانی هاوکاریی و لێبوردەیی و پیکەوە بوون کۆمان دەکاتەوە بەبێ گوێدانە جیاوازی ئاین و نەتەوەی لەکۆمەڵگادا
لە زۆرێک لە ووڵاتانی جیهان زیاتر لە ئاینێک و نەتەوە هەن پێکەوە دەژین کە زۆر جار کێشەی گەورە کەوتۆتە نێوانیان بۆتە هۆی خوێن ڕشتن و دووبەرەکی بەڵام ئەوەی لە کوردستان هەیە زۆر پێچەوانەیە جەندین ئایین و نەتەەەی جیاواز هەن نەبۆتە هۆی ئەوەی دژی یەکتر کاربکەن وەک دوژمن سەیری یەکتر بکەن بەڵکو نمونەیەکی جوانی ئاشتەوایی و پیکەوە ژیان دەژین ئەمەش ئەو پەریی سمبولی بەیەکەوە ژیانە
تێکەڵاویی و پەیداکردنی زانیاری لەسەر ئایین و نەتەوە جیاوازەکان و لێکتێگەشتن لەیەک ترفاکتەرێکی گرنگە بۆ دوور کەوتنەوە لە توندوتیژی و دەستپێکردنی ژیانیکی دوور لە ململانێ بۆ بەهێز کردنی پەیوەندیەکانی نێوان نەتەوەجیاوازەکان تاکو ببێتە هۆی قبوڵکردنی یەکتر و بونیادنانی لێبوردەیی کە ببێتە هۆی لەبیرکرنی کێشەکانی ڕابردوو و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی ڕۆێکی گەشتر و ژیانێکی باشترتاکو دووربین لە ناکۆکی و ململانێی یەکتر بەڵکو لەم ڕێگەیەوە هەوڵبدەین نەوەکانمان ئاشنا بکەین لە چۆنێتی خۆگونجاندن لەگەڵ یەکتر بێ جیاوازی ئایین و نەتەوەیی ناکرێت کاتێ ئیمە باسی ئاشتیی و پیکەوەژیان دەکەین نەوەکانمان لەسەر قبول کردنی یەکتر و پیکەوە بوون ڕانەهێنین لەکۆمەڵگادا
هەر لە کۆنەوە کوردستان جێگەی پێکەوە ژیانی ئاینزا و نەتەوە جیاوازەکان بووە هەتاکو ئێستاش ئەو پیکەوە ژیانە بەردەوامە بۆتە سمبولێکی جوان بۆ ناوچەکانی دەوروبەریش بەلام هەندێک جار هەوڵدراوە ئەو پیکەوە ژیانە تێکبدرێت و ناکۆکی بخەنە نیوان ئاینزا و نەتەوەکان کەلە هەرێمی کوردستان دەژین بەلام ئەم هەوڵانە بێ سوود بوون چونکە بەهۆی بەهێزی ئەو ئاشتەوایی کە لەنێوانیان هەیە نەتوانراوە تێکبدرێت بە وەڵامی کوردستان سمبولی پێکەوە ژیانە بەردەوامیان بە یەکەوە ژیانیان داوە
نوسینی : علی جمال

___

رۆلێ نێچیرڤان بارزانی ڤەگەراندنا سەقامگێریێ یە بۆ هەرێم و ئێراقێ

nusar1

ڕەگەزی نەتەوەی کورد

nusar1

زمان بنچینەیەک بۆ تێگەشتن

nusar1
KDC

FREE
VIEW