KDC

ترسی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا لەئەوروپا ،روسیا ڕێژەی پێوانەی لە توشبوان تۆمارکرد و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش هۆشداری دەدەت

سۆران حەسەن …
هەندێک لە وڵاتانی ئەورپا ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا سەرلە نوێ توند دەکەنەوە دوای ئەوەی ژمارەی توشبووان لە سەرتاسەری ئەوروپا بەرزبۆتەوە
هەرلەم بارەوە مارک رووت سەرۆک وەزیرانی هۆڵندا ڕاگەیاند ڕێکارەکانی خۆپارێزی دژ ە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگرینەبەر لە شوێنەکانی کە جەنجاڵیان لەسەرە بەستنی دەمامک ناچارییە جگە لە شوێنانەی کە بڕوانامەی ڤاکسین وەردەگیرێت وەک کافتریاو چێشتخانەکان ,هەروەها وەرگرتنی پشکنین بۆ ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە
لە یۆنانیش لە ڕۆژی شەممە پشکنیینی بەناچاری بۆ ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە بۆ سەر کارەکانیان یاخود شتکرین لە مۆڵ شوێنە جەنجاڵیەکان

ئەوروپا جارێکی تر بووەتە ناوچەی زۆری توشبوان بە پەتای کۆڤید، مەترسی شەپۆلی چوارەم دەکرێت بەتایبەت کە ئێستا وەزری گونجاوە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە ،لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووەکان لە کیشوەری ئەوروپا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری داوە
هەر لەو بارەوە. هانس کلۆخ بەڕێوەبەری هەرێمی ئەوروپا ڕێکخراوی ناوبراولە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەورپا چاوەرێی مردنی نیوملیۆن کەس دەکات چونکە پاشەکشە لە وەرگرتنی ڤاکسین و سوک کردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دەبێت پلانمان بگۆرین ڕێگری بکەین لە کارەسات

دەتوانێت ئەوروپا لە ماوەی چەند مانگێک نیو ملیۆن مردن ببینێت واتا تامانگی شوبات ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هۆکارەکەی ئەوەیە کە ژمارەی کوتانەکان وەک پێویست زیاد نەکراوە و ڕێوشوێنەکانی خۆ پارێزیش زۆر سوک کراون لە هەندێک وڵات هەرنەماون

ماریا ڤان کێرخۆڤ کە بەرپرسی تەکنیکی ڕێکخراوی ناوبراو ڕایگەیاند ؛لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا حاڵەتەکان زیاتر لە 55٪ زیادیان کردووە، سەرەڕای زۆربوونی دەرمانی ڤاکسین و کەرەستەکان

روسیا ڕێژەیپێوانەیی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕۆژێکدا 41 هەزار حاڵەت بۆ یەکەمین جارە ڕێژەی توشبووان نزیکەی 1200 حاڵەتی مردن لە ماوەی 24 کاتژمێردا
لەگەڵ زۆربوونی توشبووان لە ماوەیەدا بۆیە کرێکار و کامەندانی کە لە بوارەکەیاندا زۆر پێویست نییە مۆڵەتی ناچاری لە ماڵەوە بمێننەوە ئەم ڕێکار و رێوشوێنانەی بۆ بەرگرتنە لە فراوانبوونی توشبووان
ئەم بڕیارە تارۆژی یەک شەممە بەردەوام دەبێت ئەگەری درێژکردنەوەی هەیە
جێی ئاماژەیە زۆر وڵاتانی ئەوروپا ڕێوشوێنەکانی توند کردنی خۆپارێزی فروان لە وڵاتانی هۆلەندا ،یۆنان ،روسیا ، ئایسلاندا بەهۆی ڕێژەی زۆری توشبوان

سەرچاوە:/BBC

___

كۆنفرانسی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ئۆساسۆنا

KDC

جۆرێکی نوێی کرۆنا لە ڕووسیا سەر هەڵدەدات

KDC

واتساپ تایبەتمەندییەکی سوودبەخش و نوێ ڕادەگەیەنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW