KDC

بیلاڕووس هەڕەشەی خۆی ئەنجام دەدات، کۆمەڵێ پەنابەری زۆر بەرەو سنوورەکانی پۆڵەندا بەڕێ دەکەون

پاسەوانانی سنووری بیلاڕووس رایانگەیاند، کە گرووپێکی زۆر لە کۆچبەرانی بیانی، بەرەو سنووری پۆڵەندی دەڕۆن، ئەوەش بەشێکی سەرەکی جێبەجێکردنی هەڕەشەی سەرۆکی ئەو وڵاتەیە دژ بە ئەورووپا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “لە ئێستادا کۆمەڵێکی زۆر لە پەنابەران بە کەلوپەلەکانیانەوە لە سەر ڕێگای گشتین بەرەو دەوازەی بروزغی سنووری پۆڵەندا دەڕۆن.

جەختیشکراوەتەوە: “بێهەڵوێستی و هەڵوێستی نامرۆڤانەی دەستەڵاتدارانی پۆڵەندی، وایکردووە کە پەنابەران نائومێد بن و هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنێن”.

ڤیدیۆکان سەدان کەس پیشان دەدەن، کە بە منداڵ و کەلوپەلەوە بە درێژایی ڕێگای گشتی بەرەو سنوورەکە دەڕۆن، ئەو ڤیدیۆیانەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان کردووەتەوە.

دەستەڵاتدارانی پۆڵەندی، بیلاڕووسیان تۆمەتبارکردووە بە ڕێکخستنی بەزاندنی پەنابەران لەسەر سنوورەکانی یەکێتی ئەورووپا.

ستانیسلاڤ زەرین، گوتەبێژی حکوومەتی پۆڵەندی، نووسیویەتی: “زانیاری زۆر بێزارکەر لە سنوورەکەوە هەیە، کۆمەڵێکی زۆر لە کۆچبەران کۆبوونەوە و هەوڵدەدەن بە کۆمەڵ بچنە ناو پۆڵەندا”.

ماریۆس کامینسکی، وەزیری نێوخۆی پۆڵەندی، لە تویتەر نووسیویەتی: “ئێمە ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆکانی گونجاو و پۆلیس و سەربازی زیاترمان ناردوەتە ناوچەکە”.

لە سەرەتای ئەمساڵدا وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا، بیلاڕووسیان بە پاڵنانی پەنابەران بۆ سنوورەکانی یەکێتی ئەورووپا تۆمەتبار کرد، لە بەرانبەردا پاسەوانانی سنووری پۆڵەندی تۆمەتبارکران بەوەی کە بە دڕندەیییەکی زۆرەوە وەڵامی کۆچبەران دەدەنەوە.

پەنابەران لە میدیاکاندا دووپاتیانکردەوە، کە لەلایەن بیلاڕووسەوە ناچار کراون بچنە سنوور و پاشان بە توندوتیژی لەلایەن پاسەوانانی سنووری یەکێتی ئەورووپاوە ناچاربوون بگەڕێنەوە.

پێشنیارەکانی گەشت بۆ بیلاڕووس لە تورکیا و چەند وڵاتێکی عەرەبیدا لە ماوەی ئەم دواییەدا بەربڵاو بووە. زۆرێک لە ئاژانسەکانی خزمەتگوزاری ڤیزا و گەشت و هۆتێلەکان پێشکەش دەکەن، ئەویش بە تێچووی زیاتر لە 2000 دۆلار. بیلاڕووس لە ناکاو بوو بە دەرگەیەکی گرینگ بۆ کۆچبەرە نایاساییەکان.

بیلاڕووس ماوەی چەند مانگێکە لە ژێر سزای توندی یەکێتی ئەورووپادایە، بەهۆی تۆمەتی گەندەڵی و سەرکوتی ئۆپۆزسیۆن لەلایەن حکوومەتی سەرۆک لوکاشینکۆوە، یەک کاردانەوەی بیلاڕووسیا بەرانبەر بڕیارەکانی ئەورووپا، هەڕەشەی کردنەوەی سنوور بوو بە رووی کۆچبەران، حکوومەتی لوکاشینکۆ هەڕەشەی خۆی جێبەجێ کرد، کە لە ماوەی چەند مانگێکدا هەزاران کۆچبەری لە سەر سنووری هاوبەشی لەگەڵ لیتوانیا و پۆڵەندا کۆکردووەتەوە.

___

کۆمسیۆنی کاروباری پەنابەران داوا لە وڵاتان دەکات ،کە دەرگاکانیان بۆ هاوڕەگەزخوازان کراوابێت

nusar1

تورکیا :دەستگیرکردنی نوێی سیاستمەدارانی کورد لەسەر خۆپیشاندانەکانی کۆبانێ

nusar1

ئەڵمانیا چەندینجار لەلایەن راسیستەکانەوە هێرشکراوەتە سەر پەنابەران

nusar1
KDC

FREE
VIEW