KDC

ئیسرائیل چەند موشەکێک ئاراستەی حەمس و تەرسوس لە سوریا دەکات


سۆران حەسەن …
دوێنی دئێوارە دووشەممە ئیسرائیل چەند موشەکێکی ئاراستەی حەمس و تەرسوس لە ناوچەکانی ناوەراست و دەوربەر لە سوریا دەکات
ئاژانسی دەنگوباسی سوریا (سانا) دوێنی بڵاوکردەوە کە لە کاتژمێر 19:16 هێزەکانی ئیسرائیل چەند موشەکێکی ئاراستەی حمس و تەرسوس لە ناوەراست و کەنارەکانی کردووە بەپێی ئاژانسی نەوبراو هێزە بەرگری ئاسمانی بەرپەرچی هێرشەکەیان دوەتەوە ودەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیستراوە
هەر لەم بارەوە سەرچاوەیەک لە هێز ە چەکدارەکانی ڕژێمی سوریا بە سانا ڕاگەیاندووە کە هێرشەکە تاوەری پەیوەندیەکان وچەند بنکەیەکی تری گرتۆتەوە زەرو زیان ئاماژەی بەبرینداربونی دوو سەربازو زەروزیانی ماددی لێکەوتۆتەوە

هەروەها لە ماوەی دووهەفتەی ڕابردوو ئەمە سێیەم هێرش موشەکی ئیسرائیلە بۆ سوریا ،کەلەلایەن ئاژانسی دەنگوباسی سوریاوە بڵاودەکرێتەوە
جێی ئاماژەیە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئیسرائیل چەندین هێرشی کردۆتە سەر سوریا و ئامانج لەو هێرشانە تێکدان و ڕێگریکردن لە جێگیرکردنی سوپای قودسی سەر بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران وهێزە چەکدارە بەکرێگیراوەکانی سەر بە ئێران لە خاکی سوریا ،کە ئیسرائیل ئەم هێزانە بە هەرەشە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی ئیسرائیل دەزانێت

سەرچاوە :-
RT
ئاژانسەکانی هەواڵ

___

سوید: پانێلێک لەسەر دۆخی ڕاپەڕیوی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سازدەکرێت

nusar1

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدی کلدان سریا ئاشووری پەیامێکی بڵاوکردەوە

nusar1

گەنجێکی ئۆکرانی جموجۆڵەکانی سوپای ڕوسیا لە ڕێی ئاپڵەوە ئاشکرا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW