KDC

ئەڵمانیا لەبەرامبەر لێشاوی پەنابەران لە بیلاروسیاوە داوا لەیەکێتی ئەوروپا دەکات هەڵوێستی هەبێت

سۆران حەسەن…
ئەمڕۆ سێشەممە ئەڵمانیا داوایی لە کۆمسیۆنیی یەکێتی ئەورپا کرد ،کە چەند هەنگاوێک لە بەرامبەر لێشاوی پەنابەران لە بیلاروسیاوە بۆ پۆلەندا کە هاوسنوری ئەڵمانیایەو ئەندامی یەکێتی ئەورپایە بنرێت

هۆرست سیهۆڤەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بە ڕۆژنامەیی بیلدی ڕاگەیاند کە لێشاوی کۆچبەران کێشەیەکە کە پۆڵەندا یان ئەڵمانیا نیە کەبتوانن بە تەنیا مامەڵە لەگەڵ بکەن

لە درێژەی لێدوانەکەیدا سیهۆڤەر ڕایگەیاند دەبێت یارمەتی حکومەتی پۆڵەندی بدەین کە سنورە دەرەکییەکانی پارێزراو بێت لە ڕاستیدا ئەمە ئەرکی کۆمسیۆنی ئەوروپا یەو من ئێستا داوا دەکەم کە کار و هەڵوێستی هەبێت
ئەمەو وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا پشتگیری پۆڵنیا هاوسنور کرد بۆ دروستکردنی بەربەستی دیوار لەگەڵ سنوری بیلاروسیا و بەکارهێنانی چەکی دژ بە پەنابەران بەهەموو شێوەیەک رەتکردەوە و ڕایگەیاند ڕێگایی تر زۆرە بۆ بەرنگاربوونەوەی لێشاوی پەنابەران

هەرلەمبارە دوێنێ پۆلەندا باری لەناکاوی ڕاگەیاندوو 12 هەزار سەربازی خستە ئامادەباشی ڕەوانەی سەرسنوری بیلاروسیا کرد
ئەمەو پیوتەر مولەر گوتەبێژی حکومەتی پۆڵەندی هۆشدارییەکی توندی بڵاوکردەوە و ڕیگەیاند ” ئێمە دەترسین لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم جۆرە کردەوەیە لەسەر سنووری پۆڵەندی زیاتر ببێت و هێزی چەکداری باکاربهێنرێت

بەوتەی دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا لە مانگی دەی ئەم ساڵ ژمارەی ئەو پەنابەرانەی روویان لە ئەڵمانیا نزیکەی 5000 پەنابەر بوون لە بەرمبەردا بەرلین وەڵامی ئەم شەپۆلە کۆچەی دایەوە بە توندکردنی کۆنتڕۆڵی سنوورەکان و بڵاوەپێکردنی پۆلیسی زیاتر.

هەروەها ستیفێن مایر، گەورەبەرپرس لە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بە ڕۆژنامەی بیلد-ی ڕاگەیاند :-ئەڵمانیا زۆر بەخێرایی دەتوانێت هێزی پۆلیس بنێرێت بۆ ئەوەی یارمەتی پۆڵەندا بدات ئەگەر داوایەکی لە شێوەیە لەلایەن پۆلەندا هەبێت

جێی ئاماژەیە دوێنێ لایەنەکانی بیلاروسیا لە گرتەڤیدیۆیەکدا لێشاوی پەنابەرانیان کە ژمارەیان بە هەزاران پەنابەردەبێت بڵاوکردەوە کە روو لە سنوری پۆلەندا دەکەن
دیمەنەکە تراژدیایەکی تر کۆچبەرانی نیشاندا کەلەلایەن دەسەڵاتدارانەوە مەڵەیان پێوەدەکەرێت و سیاسیەکان بۆ مەرامی خۆیان لەکێشە سیاسیەکان بەکاردەهێنرێت ئەمەش ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چلاکوانانی نیگەران کردووە

سەرچاوە:/
France24

___

لیتوانیا: کۆچبەرەکانی سەرسنوور بۆ گرتووخانەیەک دەگوازنەوە

KDC

لەسەر پرسى کۆچى لاوان حکومەتى هەرێم بە دواى چارەسەرى بنەڕەتییەوەیە

KDC

پێنج رۆژە لە دوورگەیەکی نێوان تورکیا و یۆنان 29 کۆچبەر بێ ئاو و خوارن ماونەتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW