KDC

پێشانگای شێوەکاری هونەرمەندانی کورد ساڵی ١٩٨٦

پێشانگایەك هەموو هونەرمەندانی لە هۆڵێکدا کۆ کردەوە
ئاشتی گەرمیانی .. هەولێر
زۆر بەکەمی لەکوردستاندا کۆبونەوەیەك یان گفووکۆیەك لەسەر مێزێك دەرئەنجام و ئاکامی باشی دەبێت .. کەم جار هونەرمەندانیش بەدەردی سیاسی یەکان دەتوانین یەك ماڵ و یەك ریز بن لە پرۆژەو پلان و کارێکی هاوبەشدا ، هەردەم لە سەر ئەو مێزە یان لەو هۆڵ و دانوستاندنەدا یەك ڕان ، بەڵام دواتر هەریەك بەلایەکدا .
لەساڵی ١٩٨٦ لەخەمخۆری هونەرمەندانی کوردستانەوە ئەو هەوڵە درا کە پێشانگایەکی گشتی ئەنجام بدەن لەهەموو بەشەکان و لەهەولێری پایتەخت بە گفتوو گۆیەکی کەم ، وە بە بەشداریەکی زۆرو بە پرانسیپ و هەڵسەنگاندنی هونەری ، کە هەر هونەرمەندێك بە دوو تا سێ تابلۆ بەشدار ببێت ، لەدوای هەڵسەنگاندن لیژنەیەك لە هونەرمەندانی شارەزاو خاوەن ئەزموون بەڕێوەیان برد ، توانیان کۆمەلێك لە ناسراوەکانی کورد وە لە شارەزایانی کورد بەشداری لەو پێشانگایەدا بکەن ، کە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لە هۆڵی میدیا نمایش کرا ، لەلایەن ئەمیندارێتی گشتی ی ڕۆشنبیری و لاوان ، ناوچەی ئۆتۆنۆمی کوردستان کەلە سەر فۆڵدەرەکەش وا نوسرا وە ، وە مامۆستای هونەرمەندم دارا محمد عەلی سەرپەرشتی وە خۆشنووسی ئەو فۆڵدەرەی کردوە ، لە چاپخانەی ڕۆشنبیری و لاوان لەهەولێر چاپ کرا .
لەو بەشداریەدا ٥٨ نیگار کێش بەشدار بوون وە لە بەشی پەیکەرسازی ٦ پەیکەرساز بەشدار بوون و لە سیرامیك ١٣ هونەرمەند بەشدار بوون ، واتە کۆی بەشدار بووان ٧٧ هونەرمەندی شێوەکار بوو ، زۆر بەداخەوە زۆر لەو هونەرمەندانە ڕەوان شاد بن کۆچی دواییان کردوە ، زۆری تریش ئێستا لە ژیانن وە بەردەوامن لەکاری هونەری .. بەڵام گرنگی ئەو پێشانگایە لەوەدابوو کە چالاکیەکی هونەری لەو سەردەمەدا زۆر گرنگ جێگای بایەخ بوو ، کە هونەرمەندانی کورد بتوانن پێکەوە لەهەموو شارەکانی کوردستان تەنانەت کەرکوکیش بەشدار بێت وە ئازارو مەینەتی میللەتەکەیان بخەنە ڕوو وە سروشتی کوردستان و بارودۆخی ئەو سەردەمە کە مرۆڤەکان لە زیندان بوون و ئاوارە بوون و زیندە بەچاڵ کردن و دەرکردنی ماڵی کورد لەکەرکووك بەردەوام بوو ، هونەرمەندان بوێری ئەوەیان هەبوو بە ڕێبازە جیاجیاکانی هونەری وەکو ڕێالیزمی دەربڕین خوازی وە سوریالیزمی و ئابستراك تاکە ڕێگا بوو بۆ دەربڕین لە هەموو ئێش و ئازارەکان ، لەلایەکی ترەوە ڕێبازی ڕیالیستی ڕیالیزمی نمونەیەکی تری ئەو قوتابخانەیە بوو کە سروشتی کوردستانی لە خۆ گرتبوو ، واتە هونەرمەندەکان لە چوارچیوەی سروشت و کەلتوور و جلی کوردی و نێرگز فرۆش و دایکە جل ڕەشەکان لەلایەن هونەرمەندەکانەوە نەخشرابوون ، بەتایبەتی بەشداری کردنی زۆرێك لەو هونەرمەندانەی کە ناسراو نێوبانگیان هەبووە لە ڕابردودا ، بەڵام گرنگی هونەرمەندان واتە بیر کردنەوەیان ئەوە بوو کە پێکەوە نێو ماڵی هونەری کۆ بکەنەوە وە پێکەوە نمایشی کارە هونەریەکانیان بکەن ، هەرواشیان کرد ، وە هەموو خەم و خەونەکنیان لە دوو توێ ی شێوەکاریدا خستە ڕوو .
لەو ڕۆژانەدا لەگەڵ کردنەوەی پێشانگاکەو بەردەوام بوونی بۆ چەند هەفتەیەك لە هەموو شارەکانەوە بینەران دەهاتن بۆ بینینی ئەو چالاکی یە هونەری یە ، وە زۆر بابەتی هونەری و ڕێپورتاژ و دیمانەی هونەری ساز درا بۆ ڕۆژنامەکانی ئەو کات وەکو هاوکاری و بەیان و ڕۆشنبیری و کاروان و ئەوانی تریش .
ئاستی هونەری شێوەکاری لەو کاتەدا بە دیدەی من پڕ بەهاو بەرزو کاریگەر بوون لە ڕووی تەکنیك و ئەزموونەوە ، چونکە پرنسپێکی هەڵبژاردەیی هەبوو ، ئاستی هونەری باش و خراپ لێكدەدرایەوە ، ڕێزی هونەرمەندانی پێشەوا هەبوون ، هونەرێک لە ترۆپکی گەشەسەندا بوو ، لەبەر بوونی ئاستی تێگەیشتنی هونەرو بنەماکانی هونەری شتێک هەبوو بە ناوی توانای تاکە کەسی و لێهاتووی کەسایەتی یە هونەریەکان وە لەهەمان کاتدا ئاستی هونەری و لیژنەی هەڵبژاردن بوە هۆیەك تاوەکو کاری ئاستی بەرزو ئاستی نزم جیا بکرێتەوە .
ئەو پێشانگا هونەری یە یەکەم و دوا پێشانگای کۆ کردنەوەی هەموو هونەرمەندەکان بوون ، چونکە لەدوای ئەوەوە هیچ جارێکی تر بۆ دووەم جاریش ئەو هەنگاوەی بۆ نەنێنرا ، لەدوای ساڵانی ١٩٩١ بەدواشەوە هەر کارێکی وا کرابێت لەژێر سێبەری حزبایەتی خۆی دۆزی یەوە ، بەڵام ئەوەش خزمەتێکی گرنگی بەخشیوە بە دۆزی هونەری شێوەکاری کوردستان ، وە زۆر جار ئاستی هونەری بەرەوە دواوە چوون و ئیدی لە چوارچێوە دیاری کراوەکاندا هەموو کارێك ڕێگای خۆی دۆزی یەوە .

___

Tentoonstelling Brieven uit de oorlog. پێشانگای هونەری نامەکان لە بەرەی جەنگەوە

KDC

مرۆڤایەتی چۆن بە ChatGPTو زیرەکی دەستکرد جیهانەکەمان دەگۆڕێ؟!.

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا کۆمەڵەی هونەرمەندانی لەو وڵاتە دامەزراند

nusar1
KDC

FREE
VIEW