KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان بەپەرۆشەوە چاوەڕێ نەوەی دووەمی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین

سۆران حەسەن..

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان بەپەرۆشەوە کار لەسەر نەوەی دووەمی ڤاکسینی دژ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین
ئەمەو سۆمەیا سوامیناتان کە یەکێکە لە زانایانی پزیشکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ڕایگەیاند :-بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی دەستپێکردنی نەوەی دووەمی ڤاکسینی دژ کۆڤید-19 دەکەین، کە لەوانەیە لەڕێی لوت بەکاربێت

سوامیناتان لەسەر هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نووسیویەتی کە ڤاکسینی نەوەی دووەم ئاسانتر دەبێت لە دەرزی لەروو بەکارهێنانیەوە و هەڵگرتن و گواستنەوەی ئاسانترە

بەلایەنی کەمەوە 129 ڤاکسین پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت کە هەندێکیان لە تاقیکردنەوەی تاقیگاکاندان و بەو هۆیەوە شەوەلەسەرمرۆڤدا تاقیکراونەتەوە، بەبەراورد لەگەڵ 194 ڤاکسین کە تائێستا نەگەیشتوونەتەقۆناغی پێشکەوتووە، ئەو ڤاکسینە شاراوەیە بەهەموو ڕێکارە سەردەمیەکانی تەندروستیدا تێپەردەبێت

لە درێژەی بابەتەکەدا نوسویەتی کە هێشتا ڤاکسینەکان لەژێر توێژینەوەو تاقیکردنەوەدان ، بەڵام دڵنیام لەوەی کە هەندێکیان پارێزراو و زۆر کاریگەرن و هەندێکی تر ئەو کاریگەریان نییە، بەدڵنیاییەوە گونجاوترین ڤاکسینەکان هەڵدەبژێرێت و هەروەها بیر لە پەرێدانی هەندێک تر لە ڤاکسینی دژی نەخۆشییەکانی تر دەکەینەوە

سودێکی گرنگی ئەم ڤاکسینە ئەوەیە،کە لە ڕێگەی لووتەوە ، وەک چۆن بۆ ئەنفلۆنزا لە هەندێک وڵات بەکاردێت ،بەمەش پێش ئەوەی بگاتە سییەکان چارەسەری نەخۆشی توشبوو بە ڤایرۆسەکە دەکات

تا ئێستا، سەبارەت بەو ڤاکسینانە کە پشتمان پێبەستووە، هیچ هۆکارێک نەبووە بۆ ئەوەی زانیاری لە بارەوە بڵین ، دەبێت پێداچوونەوەی و توێژینەوەی زیاتربۆ ئەم ڤاکسینە بکەین

جێی باسە تائێستا ڕێکخراوی نابراو مۆڵەتی بۆ حەوت ڤاکسینی دژە کۆڤید 19کە لەلایەن تاقیگەکانی ، فایزەر/بایۆنیک، مۆدیرا، ئەسترا زینکا، جۆنسن، سینۆڤارم، سینۆفارم، سینوناک و بەهارت بیۆتک تاقیگە دروستکراون.

بەپێی ئامارێک کە لە لایەنن ڕێکخراوی تەندروستی جیهان کۆکراوەتەوە، زیاتر لە 7.25 ملیار دەرزی ڤاکسینی لە جیهاندا باکارهێنراوە

سەرچاوە:-
RT

___

دوای سێ ساڵ بودجەی عێراق زیادەی دارایی داهاتی دەبێت

KDC

ئەگەر هەوکردنی جومگەکانت هەیە، ئەمانە بخۆ

KDC

نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW