KDC

جووتیار عادل: پرسی کۆچبەران بەسیاسی کراوە و بازرگانى بە مرۆڤەوە دەکرێت

جووتیار عادل، گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکوومەتى عیراقى هەماهەنگى دەکات بۆ چارەسەرى دۆخى کۆچی گەنجان و هەر کەسێکیش لە بیلاڕووس و پۆڵەنداوە دەیەوێت بگەڕێتەوە کوردستان حکوومەتى هەرێمى کوردستان هاوکاریی دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/11/2021 بە سەرپەرشتیى وەزیرى ناوخۆی حکوومەتی هەرێمى کوردستان، وەزیر و سەرپەرشتیارى یەکە کارگێڕییەکانى هەرێمى کوردستان لە شارى هەولێر کۆ بوونەوە و دواى کۆبوونەوەکەش جووتیار عادل، گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە لەسەر راسپاردەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کار لەسەر پرسی کۆچی گەنجان دەکرێت و هەماهەنگى دەکات بۆ ئەو پرسە و بە جدی کار دەکات تاکوو بە پەرۆشەوە چارەسەرییەکانى ئەو دیاردەیە بخاتە ڕوو.

باسی لەوەش کرد کە لە سەرەتاى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە تاوەکوو ئێستا حکوومەتى هەرێمى کوردستان ١٢٠ هەزار هەلى کارى ڕەخساندووە، هەروەها زۆرێک لە گرفتى مووچە و کارگێڕی و دەرفەتى کارى لە کوردستان چارەسەر کردووە. بەڵام ئەم دیاردەیەى هەیە وەک بانگەشەى سیاسی کارى لەسەر کراوە و ئێستاش کە دیاردەى کۆچی گەنجان بەم شێوەیە زەق کراوەتەوە ئەوا حکوومەتى هەرێمى کوردستان جدییە بۆ ئەوەى کار لەسەر هەموو ئەو کێشانە بکات و چارەسەرى گرفتەکان بکات.

هەر لەم پریس کۆنفرانسەدا، سەفین دزەیی، سەرپەرشتیارى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان گوتى: “دیاردەى کۆچ لە کوردستان لەوەتەى مێژوو هەیە هەبووە، بەتایبەتى هاووڵاتییانی سنوورەکان کە بەمەبەستى ئاژەڵدارى ئەو سنوورانەیان بڕیوە، ئێستاش کە دیاردەى کۆچی گەنجان هەیە، ئەوا دیاردەیەکى جیهانییە و تۆڕەکانى بازرگانى بەمرۆڤ فراوانتر بووە لە کوردستانیش بازرگانى بەو دۆسیەیەوە دەکرێت، بەڵام حکوومەتى هەرێمى کوردستان هەوڵى چارەسەرى دەدات، لەگەڵ حکوومەتەکانى بیلاڕووس و پۆڵەندا گفتوگۆ دەکات و بڕیارى ڕاگرتنى گەشتەکان بۆ ئەو وڵاتانە دراوە”.

گوتیشی: ئێمە بەردەوام دەبین بۆ کردنەوەى دەرگاکان، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هۆکارى ناوخۆییشمان هەیە بۆ ئەوەى کە کۆمەڵیک گرفت هەبن، ئەوەتا هێشتا هێزەکانى سەربە پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکان ڕێگرن بۆ ئاوەدانکردنەوەى گوندەکانى کوردستان و بێئومێدبوونى ئەو خەڵکانەى گوند نشین، ناچار ئەوان بیر لە رۆیشتن دەکەنەوە، هەروەها هەر ئەوان هۆکارن لە ناوچەکانى شنگال و دەوروبەرى کە ناهێڵن ئاوەدانى بگاتە ئەو ناوچانە، کە گەنجانى ئەو ناوچانە بیر لە رۆیشتن بکەنەوە.

سەفین دزەیی روونیشی کردەوە: “هەوڵەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوامە تا بتوانێت ژیانێکى شایستەتر و گونجاوتر بۆ خەڵکى هەرێمی کوردستان دابین بکات، ئەوە حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش بەردەوام ئەو پرسە بە کراوەیی دەهێڵێتەوە، ئەو پرسە لە بیلاڕووسیاش بە سیاسی کراوە، چونکە ئەوان گرفتیان لەگەڵ یەکێتیى ئەورووپا هەیە، بۆیە ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە لەگەڵ پەنابەراندا دەکات”.

___

دەسەڵاتدارنی پۆلەندا نیگەرانن لەوەی بیلاروسیا چەک بە پەنابەران بدات

KDC

ئێران ئامادەیە زیندانییەکانی لەگەڵ بەریتانیا و ئەمەریکا ئاڵگۆرپێبکات

KDC

دوو هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵات دوای گەڕانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە دەستگیردەکرێن

nusar1
KDC

FREE
VIEW