KDC

وەزیری دەرەوەی فینلاند لەسەر کۆچبارنی سنووری بێلاروس و پۆڵەندا دەڵێ دۆخەکە ترسێنەرە

ململانێی سنووری نێوان پۆڵەند و بیلاروس بوو بە بابەتێکی سەرەکی و، ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی فینلاند پیکا هاڤیستۆ (سەوز) و وەزیری دەرەوەی لاتڤیا، ئێدگارس رینکیڤیچس لە هێلسینکی ئەنجامدرا.

بە گوتەی هاڤیستۆ، دۆخەکە زۆر ترسێنەرە، چونکە کردەوەکانی “هەڕەشە لە ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا دەکەن، هێرشێکی وەها دووبەرەکی بە تەواوی قبوڵ ناکرێت. ئامانج لێی هەڕەشەکردن لە ئاسایشی یەکێتی ئەوروپایە و، دەبێت پێکەوە کاردانەوەمان هەبێت.

ڕینکیڤیچس سوپاسی فینلاندی کرد بۆ یارمەتیدانی کۆنتێکس، ئاژانسی کۆنترۆڵی سنووری یەکێتی ئەوروپا، هاوکات هیوای خواست کە یەکێتی ئەوروپا لە داهاتوودا زیاتر و زیاتر کۆنتڕۆڵی سنوورە دەرەکییەکانی خۆی بکات.

ئاڵۆزییەکان لە سنووری بیلاروس و پۆڵەند لە کاتێکدایە، کە هەزاران کۆچبەر گەیشتوونەتە سەر سنووری پۆڵەند، ئەو وڵاتەش بیلاروسیای تۆمەتبار کردووە بە هاندانی ناکۆکیەکە و زیاتر لە 12000 سەربازی پۆڵەندی گواستراونەتەوە بۆ سنوورەکە.

یەکێتی ئەوروپا پێیوایە کە کردەوەکانی بیلاروس بەشێکن لە کاریگەری دوولایەنە لە هەوڵەکانی بۆ سەرلێشێواندن و پێشێلکردنی یەکپارچەیی وڵاتانی ئەندام.
یەکێتی ئەوروپا بیلاروسی بە تۆڵەسەندنەوە لە سزاکانی یەکێتییەکە لە دژی ڕژێمەکەی سەرۆک ئەلیاجاکساندەر لوکاشینکۆ، بۆ مامەڵەی قورسی بەرهەڵستکارانی ئەو وڵاتە لێکداوەتەوە، هەر ئەوەش یەکێتی ئەوروپای یەکگرتوو کردووە.

___

ئەڵمانیا کەناڵی RT ڕووسی داخست

nusar1

قەڵای هەولێر …سەنتەرێک بۆ کۆکردنەوەی هەموو کەلتورەکان

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری بازل دامەزرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW