KDC

لەسەر کۆچبەران، رووسیا وەڵامی پۆڵەندا دەداتەوە

قەیرانی کۆچبەران کە لە سنووری نێوان پۆڵەندا و بیلاڕووسدا گەڕێکی نوێی گرتووە، دوای ئەوەی وارشۆ مۆسکۆی تۆمەتبار کرد بە بەرپرسیاریی بۆ زیاترکردنی قەیرانەکە.

هەزاران کۆچبەر کە خوازیاری چوونە نێو پۆڵەندا بوون لە بەرەی بیلاڕووسیا، لە سنوورەکە ڕاگیران و سەربازەکان لە هەردوولا بڵاوکرانەوە، ئەمەش ترسێکی زۆری دروست کردووە.

سەدان کۆچبەر ڕووبەڕووی پلەی سەرما بەستن بوونەوە و بە دەوری ئاگرە گەرمەکان لە سنووری نێوان هەردوو وڵات دانیشتوون و، بەربەستی سیمەکان و ڕیزەکانی پاسەوانی سنووری پۆڵەندی رێگرییان لێ دەکەن بچنە نێو یەکێتی ئەورووپاوە، هەرچەندە ژمارەیەک کۆچبەر توانیان بپەڕنەوە بۆ پۆڵەندا.

لە زاری پۆلیسی پۆڵەندییەوە ڕایگەیاند کە زیاتر لە 50 کۆچبەریان دەستگیرکردووە، کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە بیلاڕووسەوە سنووریان بەزاندوەتە نێو وڵاتەکەیان.

پۆڵەندا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا، بیلاڕووس تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە هانی کۆچبەرانی نایاسایی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفغانستان و ئەفریقا دەدەن، بۆ ئەوەی لە بەرانبەر سزاکاندا سنوورەکە ببەزێنن بۆ ناو یەکێتی ئەورووپا، بەڵام بیلاڕووس ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.

ماتیوش موراڤیتسکی سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا ئەمڕۆ گوتی کە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پۆتین پیلاداڕێژەر و سەرگەرمی قەیرانەکە.

وەڵامەکەی مۆسکۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن دیمیتری پێسکۆف گوتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیاوە درا، کە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی: ئێمە لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندی دەزانین، کە ڕووسیای بە بەرپرسیار لەو دۆخە نابەرپرسانە تۆمەتبارکرد، ئەوە ڕاست نییەو بەتەواوی قبوڵ ناکرێت.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کوردستان تیڤی دەکات

KDC

كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

KDC

ڕوسیا داوای ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW