KDC

ئەڵمانیا :- مێرکل داوای گفتوگۆی بەپەلە لە نێوان هەرێمەکانی وڵات بۆ ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

سۆران حەسەن …
ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری دەرەوەی ئەڵمانیا کاربەرێکەر داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە بەرامبەر ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد دوای ئەوەی ئەو وڵاتە ڕۆژی چوارشەممە ڕیکۆردێکی نوێیان تۆمار کرد

ستیفێن سیبێرت گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە لە بەرلین ڕایگەیاند کە مێرکل لە گفتوگۆی چڕدایە لەگەڵ وەزیرو حکومەت و لایەنەکانی هاوپەیمانی دەسەڵاتداری داهاتوو لەم بارەیەوە ڕایگەیاند :-پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا پرۆسەی سیاسی یان ماوەی گواستنەوە لەبەرچاو ناگرێت و جەختی لەوە کردەوە کە نەخۆشییەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاودەبێتەوە و وەڵامێکی خێرا و یەکگرتوو بە پەلەی پێویستە

ئەمەو دوێنێ چوارشەممە یەکێک لە زانایانی پزیشکی نەخۆشییە بڵاوەکانی ئەڵمانیا هۆشداری داوە کە 100 هەزار کەس لەو وڵاتەدا دەمرن ئەگەر ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەربەستکردن و بەرگری لە بەرزبوونەوەی ئەم دواییەی توشبوون نەگیرێتەبەر
بۆ سێیەم ڕۆژ لە یەک هەفتەدا
ئەڵمانیا بەرزترین ڕێژەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کڤید 19 لەم هەفنتەیە تۆمار کردووەلەو کاتەی کە بڵاوبوونەوەی پەتاکە دەستی پێکردووە.
ئەڵمانیا ڕووبەڕووی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسەکە دەبێتەوە زیاتر لە 230 نەخۆش لە ماوەی 24 کاتژمێردا گیانیان لەدەستداوە

جێی ئاماژەیەپەیمانگای رۆبرت کۆخی ئەڵمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە توشبووەکان و نابەرابەرەکان (RUC) بەرەبەیانی چوارشەممە ڕایگەیاند، کە 39676 حاڵەتی کۆرۆناڤیروس تۆمارکراوە، کە بەرزترین ڕێژەی ڕۆژانەی ئەڵمانیایە لەوەتەی ڤایرۆسەکە سەریهەڵداوە تۆماری پێشوو لە هەینی ڕابردوو لە 37,120 حاڵەتی ڕاگەیەنراوە. هەفتەیەک پێش ئێستا، ژمارەی 20,398 توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرابوو

سەرچاوە:-
DW
RT

___

واده‌ی ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی پریمه‌رلیگ بۆ وه‌رزی 2021-2022 راگه‌یاندرا

KDC

ڕیزبەندی ئەنجامی یانەکانی ئەوروپا

KDC

هەڵئاوسان لە ئیسپانیا گەیشتە بەرزترین ئاست 

KDC
KDC

FREE
VIEW