KDC

ئیسرائیل: ئامادەیە بۆ هەر ململانێیەکی گونجاو لەگەڵ ئێران و وەکیلەکانیدا

لە میانەی بەردەوامی تۆمەتی هاوبەشی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئاڤیف کوخافی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، ڕایگەیاند کە هێزەکانی پلانی کرداری خێراتر دەکەن و، ئامادەکاری دەکەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر بەرزبوونەوەیەکی ئێران، یا هەڕەشە ناوەکییە سەربازییەکان.

کۆخافی لە کۆبوونەوەیەکی کنسێتدا ڕایگەیاند، سوپا بەردەوامە لە کارکردن دژی دوژمنان و لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، ئۆپەراسیۆن و ئەرکی شاراوەمان هەبووە.

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، ئەم لێدوانانەی دوای زنجیرەیەک لە هێرشە ئاسمانیەکانیان بۆ سەر سووریا هات، کە شوێنی سەربازی پەیوەستیان بە ئێرانەوە کردە ئامانج.

ئیسرائیل بوونی میلیشیاکانی ئێران لە سنووری باکووری خۆی بە هێڵی سوور دەزانێت و، ماوەیەکی زۆرە دووپاتیکردووەتەوە، ک هەبوونی ئێران لەسەر سنوورەکەی، هەڕەشەیە لە ئاسایشی ئیسرائیل.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەرپرسانی ئیسرائیل دژایەتی خۆیان بۆ گوتووێژی ناوەکی لەگەڵ تاران دووپاتکردەوە، باسیان لەوەکرد کە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەڵوێستی توندتر لەسەر ئەو پرسە بگرێتەبەر

___

گرانترین شوتی تەنیا لەیابان دەڕوێنرێت

nusar1

بەدەیان وڵات و ڕێکخراو بەڵێنی پارێزگاری و باشترکردنی ژیانی کۆچبەران دەدەن 

KDC

کۆنفدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی کەناڵی ڕووداو دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW