KDC

ئەگەری هەیە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئافرەتێک ببێتە سەرۆک وەزیرانی سوید

سەرۆکی پەرلەمانی سویدی، ئەندریاس نۆرلین، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات، ماگدالنا ئاندرشۆنی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی ئەو وڵاتە، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ ستیفان لۆفۆن دەستی لە کارکێشایەوە.

نۆرلین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی: “پێکهێنانی مێژوویی حکوومەتە، چونکە ئێمە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2018ەوە ناچار بووین سێ جار حکوومەت پێک بهێنین، ئێمە ئێستا 34هەمین سەرۆکوەزیران لە مێژووی وڵات هەڵدەبژێرین”.

ئەگەر ئاندەرشۆن لە پەرلەمان دەنگی پێ بدرێت، ئەوا دەکرێت دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران لە 18ی نۆڤەمبەردا ئەنجام بدرێت، هاوکات پەرلەمان هەڵبژاردنەکەی پەسەند بکات، ئەوا لە 22ی تشرینی دووەمدا حکوومەتی نوێ پێکدەهێنرێت.

ئەندەرشۆن دەربارەی بڕیاری دەستنیشانکردنی ئەو، لە پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گوتی:”من ئامادەم و ئێستا کارم بۆ پشتگیریکردن دەستی پێکردووە و، ئاڕاستەیەکی ڕوون بۆ سوید دادەنێم، ئەگەر ببمە سەرۆکوەزیران”.

ئەندەرشۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دوای کۆبوونەوەکە گوتی: “من باوەڕم وایە کە سوید دەتوانێت باشتر کار بکات و، حکوومەت بە سەرۆکایەتی ئێس پی دی دەتوانێت کێشەکانی بەردەم ئەو وڵاتە چارە بکات”.

ئەندەرشۆن جەختی لەوە کردەوە، باشکردنی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی و گۆڕانی کەش و هەوا و کۆتایی هێنان بە جیاکردنەوەی نێوان ناوچە نیشتەجێبوونەکان، کاری لە پێشینەی دەبێت.

بۆ ئەوەی ئەندەرشۆن ببێتە یەکەم سەرۆکوەزیرانی ئافرەت لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، نابێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا 175، یا زیاتر دەنگ دژی بن.

___

کەنەدا:ڕەوەندی کوردستانی ئێوارە خوانێک ئامادەدەکەن

nusar1

ئیتڵاعاتی سنە دەیەوێ کوژرانی بەسیجێکی بخاتە ئەستۆی چەند کوردێک

KDC

سوید: بەرپرسی لقی شەشی پارتی سەردانی فدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستانیان کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW