KDC

بەرنامەی ناوکی ئێران :-بەریتانیا داوا لەئێران دەکات هەلێکی لەبار لەپێشە بۆ پشتگیری لە گفتگۆکان

سۆران حەسەن…
لە کۆبونەوەیەک دا لە گەڵ شاندی ئێرانی بەریتانیا داوالە ئێران دەکات هەلێکی لەبار هەتۆتەپێش و پشگیری گفتوگۆکان لە بارەی بەرنامەی ناوکی ئێران بکات
پێش دەستپێکردنی گفتگۆکان شاندێکی ئێرانی بە سەرۆکایەتی جێگیری وەزیری دەرەوەی ئێران و گەورە ڕاوێژکارانی گفتگۆکان سەردانی بەریتانیان کرد تا داواکاری ئێران لە بارەی گفتگۆکان دیاریبکات
لەلای خۆیەوە بەریتانیا نیازی ئێرانی لە بارەی گفتگۆکان ئەرینیە و نیەتێکی باش هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتگۆکان
پێشتر ئێران بە پێی رێکەوتنی 2015 خواستی خۆی بۆ بەرنامە ناوکیەکەی پیشاندا لەبەرامبەر سزای گەمارۆئابورییەکانی لەسەر هەڵگیرێت

ئەمەو جەمیس کلێڤەری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە میانەی کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە ئێران دەبێت هەلێکی نوێ بۆ گفتوگۆکان بگرێتە دەست بۆ ئەنجامدانی ڕێکەوتنێک کە پێشتر لەسەر مێزی وتووێژەکان بووە.
هەروەها لایەنی ئێرانی ڕایگەیاند کە ئەو ڕێکەوتنە ناوکییە تەنیا گفتوگۆی لەسەر کراوە، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک بدات

ئێرانییەکان دەیانەوێت دانوستانەکانی ڤییەنا جەخت لەسەر هەڵگرتنی سزاکان و وەرگرتنی دڵنیایی لە ئەمریکا بکەنەوە کە جارێکی تر لە ڕێککەوتنەکە ناکشێتەوە
لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە لەو شوێنەی کە وەستاوە درێژپێبدەن، هەروەها بڕی بەرهەم هاتووی سەرمایەی گەشەسەندووی یۆرانیۆمی ئێران بزانن
وابڕیارە گفتگۆکان لە ڤێنا لە 29 ئەم مانگە دەستپێبکاتەوە پاش وەستانی بۆ ماوەی چوار مانگ

ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠١٨ لەسەردەمی سەرۆکی پێشوو ئەمەریکا تاک لایەنە لە دانوستانەکان کشایەوە ،بەڵام دوای دەستبەکاربوونی جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ گەڕانەوەی دانوستانەکانی بەرنامی ناوکی ئێران ڕاگەیاندبوو ،هەروەهامانگی چواری ئەمساڵ یەکێتی ئەوروپا شەش گەری دانوستانیان بۆ ڕێکەوتن لەسە بەرنامەیی ئەتۆمی ئێران دەستپێکردبوو
بەڵام بەهۆی ڕاگرتنی دانوستانەکان تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن و ئێران تاک لایەنە دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم کردووە ،کە کۆمەڵگەیی نێودەڵەتی نیگەران کردووبوو

سەرچاوە:-
BBC

___

ماکرۆن بەڵێنی پاڵپشتی زیاتری سەربازی و مرۆیی بە زیلینسکی دەدات

nusar1

کۆڵبەرێک کوژرا

KDC

ڕۆژهەڵاتی کورستان : زیندانێکی سیاسی کورد لە سێدارەدرا

KDC
KDC

FREE
VIEW