KDC

دانی ئەلڤێس گەڕایەوە بەرشەلۆنە


یانەی بەرشەلۆنە گەڕانەوەی دانی ئەلڤێسی بۆ ڕیزەکانی یانەکەی راگەیاند و یاریزانەکەش دڵخۆشی خۆی دوپاتکردەوە.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، لەگەڵ دانی ئەلڤێسی بەرازیلی گەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی و یاریزانەکە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە تا کۆتایی ئەم وەرزە و لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەی تا هاوینی 2023.

یانەکە ئاشکرایکردووە، بەرگریکارە بەرازیلیەکە لە هەفتەی داهاتوودا پەیوەندی دەکات بە ڕاهێنانەکانی یانەکەیانەوە بەڵام ناتوانێت تا مانگی یەکی ساڵی داهاتوو بەشداری یاریەکان بکات.

دانی ئەلڤێس لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە پۆستێکیدا نویسیویەتی، شێتانە دەجەنگم لە پێناو ئەو درێسەی کە پێنج ساڵە دەمەێت بیپۆشمەوە، قورس بوو بەلامەوە ئەم ساتە جارێکیتر ڕووبدات بەڵام لە دڵەوە دەمزانی کە ئەم ڕۆژە ڕووەدات.

بە هاندەرانی یانەکەش دەڵێت، بەم نزیکان دەتانبینم لە یاریگادا بە هەمان شێوە و هەمان ئارەزووی یەکەم کاروانی وەرزشیم لە یانەکەدا لە پێناو دڵخۆشکردنی باشترین یانەی جیهان.

دانی ئەلڤێس لە 2008 بۆ 2016 لە ڕیزەکانی یانەی بەرشەلۆنە یاریکردووە و چەندین نازناوی لەگەڵ ئەو یانەیە ئەنجامداوە کە گرنگترینیان شەش نازناوی خولی ئیسپانیا و سێ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوە

___

چەند رێگەیەک بۆ گەشەیەکی تەندرووستی منداڵەکەت

KDC

کۆرۆنا لە ڕیاڵ مەدرید بڵاوبووەوە

KDC

هۆڵەندا کەرەنتینەی تەواوی ڕاگەیاند

KDC
KDC

FREE
VIEW