KDC

گرووپێكی كۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە چوونە پۆڵەندا

گرووپێک کۆچبەری سەر سنووری بیلاڕوسیا- پۆڵەندا، توانیویانە بۆ خاکی پۆڵەندا دەربازبن.

چاوەڕوانی کۆچبەرانی خاڵی سنووریی بروزگی لە شاری گرۆندۆی بیلاڕوسیا، کە زۆربەیان لە هەرێمی كوردستانەوە چوونەتە بیلاڕوسیا و بە مەبەستی دەربازبوون بۆ پۆڵەندا و لەوێوە بۆ وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا و ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵیش لە نێویاندایە، سەرەرای سەختیی کەشەوھەوا و سەرماوسۆڵە، بەردەوامە.

بەپێی راگەیەندراوێکی لیژنەی سنووری دەوڵەتی بیلاڕوسیا، نزیکەی گرووپێکی ١٠٠ کەسیی کۆچبەران لە خاڵی سنووریی بروزگی-کوزنیتساوە بۆ خاکی پۆڵەندا دەربازبوون و لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: “ئەم کەسانە، لە سەر خاکی پۆڵەندان. لە نزیک تەلبەندەکانی سەر بە پۆڵەندا چاوەڕوانن.”

لەلای خۆیەوە، جێگری سەرۆکی لیژنەی سنووری دەوڵەتی بیلاڕوسیا ئیگۆر بوتکەڤیچ، لە لێدوانێکیدا لەکەمپەکانی سەر سنوور، ئاماژەی بەوە کرد کە زیاتر لە دوو ھەزار ھاووڵاتیی وڵاتانی جیاواز لە ناوچەکەدان و وتی: “دۆخەکە زۆر قورسە. ئەم کەسانە بەرەو ئاراستەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەڕۆن. بەڵام لە ئێستادا ئەوێ جێناھێڵن.”

بوتکەڤیچ، ئەوەشی راگەیاند کە بۆ دابینکردنی پێداویستیی ئەو کەسانەی کە لە لایەنی بێلاروسدان، ئەوەی پێویست بێت کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرکۆماری بیلاڕوسیا، ئالێکساندەر لوکاشینکۆ، رێنمایی بۆ دابەشکردنی ھاوکاریی مرۆیی بەسەر گرووپی کۆچبەرەکانی سەر سنوور و رێکخستنی ناوچەکەی دەرکرد.

دوابەدوای ئەم رێنماییانە، سوپای بیلاڕوسیا لە بەیانیەوە، خێوەتیان بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم ھاوکارییەکان درووستکرد.

جگە لەوە ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان دەتوانن لە رێگەی ئەو نووسینگەی ھاوکارییانەی کە لە کەمپەکەدا کراونەتەوە پەیوەندی بە بەرپرسەکانەوە بکەن.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزبایی جەژنی رۆژووی ئێزی لە خوشک و برا کوردە ئێزدییەکان دەکات

KDC

کاروچالاکیەکانی مانگی ٤ی ساڵی ٢٠٢٤ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

فیلمی دیکۆمێنتاری (بۆچی ڕیفراندۆم )نمایشکرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW