KDC

نەمسا لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە ھاتووچۆی ھاوڵاتیانی سنورداردەکات


 
ئەو هەنگاوە رێگری دەکات لە کەسانی سەرو تەمەن 12 ساڵ جگە لە چالاکییە سیاسیەکان ، کارکردن، کڕین و فرۆشتن ، پیاسەکردن، یان چوون بۆ وەرگتنی ڤاکسین ، ماڵەکانیان بەجێ بهێڵن.
 
دەستەڵاتەکان نیگەرانن لەوەی کە کارمەندەکانی نەخۆشخانە ناتوانن ڕووبەڕووی زیادبوونی تووشبوون بە نەخۆشەکانی کۆرۆنا ببنەوە .
 
ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ، سەرۆک وەزیرانی نەمسا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڤییەنا بە پەیامنێرانی وت: “کاری ئێمە وەک حکوومەت، پاراستنی گیانی خەڵکە، بۆیە بڕیارماندا کە لە ڕۆژی دووشەممەوە داخستن و ھاتووچۆ سنورداربێت بۆ ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە”.
 
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕەسمی نەمسا، داخستن ، کاردەکاتە سەر نزیکەی 2 ملیۆن کەس لەو وڵاتە، کە ڕێژەی دانیشتوانی 8.9 ملیۆن کەس.
 
ئەو بڕیارە بۆ منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ جێبەجێ ناکرێت، کە تا ئێستا نەیانتوانیوە بە فەرمیی ڤاکسین وەربگرن.
 
شیلنبێرگ گوتی، ئەو داخستنە سەرەتا بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەبێت و، ئەو داوایەشی لە پۆلیس کردووە بۆ پشکنینی بەڵگەنامەکانی ڕێبواران بۆ دڵنیابوون لەوەی، کە ڤاکسینەکەیان بە دەستهێناوە.
 
نەمسا یەکێکە لە نزمترین ڕێژەی کوتان لە ئەورووپای ڕۆژئاوا، کە تەنیا نزیکەی 65٪ ی کۆی دانیشتوانی ڤاکسینیان وەردەگرتووە .

___

کەڕووی ڕەش گەیشتە سلێمانی

KDC

سودەکانی هەرمێ

KDC

خولی یانەپاڵەوانەکان

KDC
KDC

FREE
VIEW