KDC

تا گورچیله‌ت پارێزراو بێت ئه‌م هه‌ڵانه مەکە

‌‌

گورچیلەكان دوو ئەندامی گرینگن لە جەستەداو پێویستە پارێزگارییان لێبكرێت، چونكە میز دروست دەكەن و چەندین هۆڕمۆنی گرنگ دەردەدەن. هەربۆیە پێویستە خۆمان لەم كارانە بپارێزین بۆ ئەوەی هیچ كات تووشی سستی گورچیلە نەبین و تەندروستییەكی باشترمان هەبێت.

نەخواردنەوەی بڕی پێویستی رۆژانەی ئاو، دەبێتە هۆی زیادكردنی ئەگەری سستبوونی گورچیلەو دەبێت رۆژانە زیاتر لە ( 8 ) پەرداخ ئاو بخۆینەوە.. زیادكردنی خوێ لەناو چێشتدا مەترسیدارە بۆ گورچیلە، چونكە خوێ فشاری خوێن بەرزدەكاتەوەو ئەوەش فشارێكی زۆر دەخاتە سەر گورچیلە.

درەنگ چوون بۆ تەوالێت هۆكارێكی ترە بۆ خراپبوونی تەندروستی گورچیلە، چونكە درەنگ میزكردن دەبێتە هۆی بەردی گورچیلە.زۆرخواردنی گۆشت دەبێتە هۆی زیادبوونی ترشی یوریاو ئەوەش فشار لەسەر گورچیلە زیاتر دەكات و تووشی سستبوونی دەكات.كەمخەوی هۆكارێكی ترە بۆ سستبوون و تێكچوونی فەرمانی گورچیلەو پێویستە شەوانە بڕی پێویست بخەوین.زۆری كافیین دەبێتە هۆی فشارێكی زیاتر لەسەر گورچیلەو ئەوەش تەندروستی بەرەو خراپبوون دەبات، هەربۆیە خۆت لە قاوەو ئەو خواردنەوانە بپارێزە كە كافیینی تێدایە.

خواردنەوەی كهوول دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشەی تەندروستی و یەكێك لەو ئەندامانەی كە كاریگەری نەرێنی لەسەر دەبێت گورچیلەكانە.

زۆر بەكارهێنانی دەرمانە ئازارشكێنەكان كاریگەری نەرێنی لەسەر جگەرو گورچیلە دەبێت و ئەگەری سستبوونیان زیاد دەكات.

___

سوودەکانی زەیتون

KDC

مۆلەر لە یاریگاکان دادەبڕێت

KDC

گەلە دارستانێ

KDC
KDC

FREE
VIEW