KDC

یەکێتی ئەوروپا سزای چوار وەزیری نوێی حکومەتی سوریا دەدات

سۆران حەسەن …
یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەرچوار وەزیری نوێی حکومەتی ڕژێمی سوریادا دەدات ،سزاکانیش بلۆککردنی سەرمایەکانیان و مافی گەشتکردنیان بۆ ئەوروپا نابێت
یەکێتی ئەورپا ڕاگەیاند کە ئەو چوار وەزیرە نوێیەی حکومەتی سوریا عەمرو سالم وەزیری بازرگانی ناخۆ و پاراستنی سەرفکەر ، بەترس حەلاق وەزیری ڕاگەیاندن و مەحەمەد سەیفەدین وەزیری کارو کاروبارکۆمەڵایەتی و عەبدللە سەلوم عەبدللە کە وەزیری بێ وەزارەت لە حکومەتی سوریا دەگرێتەوە بەوەی بلۆککردنی سەرمایەکانیان و رێگری لە گەشتکردنیان بۆ ئەوروپا
ئەمەو ئەم چوار وەزیرە تاوانبارن بەوەی بەشداری سەرکوت کردنی خەڵکی سیڤلیان لە سوریادا کردووە
بەم سزایی یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 2011 ەوە 287 کەسیاتی لە سوریا بەهەمان توانکاری سزادراون ،هەروەها 70 قەوارە ، ڕێکخراو ،کۆمپانیا و بانکیش گرتۆتەوە

هەروەها ئەو ڕێوشوێنانە یەکێتی ئەوروپا دژ بەڕژێمی سوریا بریتین لە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوت و سنوردارکردنی وەبەرهێنان و سەرمایەکانی بانکی ناوەندی سوریا لەناو یەکێتی ئەوروپادا بلۆک کراوە
جێی ئاماژەیە حکومەتی نوێی سوریا لە مانگی هەشت چەند گۆرانکاریەکی کرد لەوانە دانانی چوار وەزیری نوێیە کە لەلایەن یەکێتی ئەورپا خرانە ناو لیستی سزادراوانەوە

سەرچاوە:/
RT

___

گومان لە بانکێکی سویدی دەکرێت,کە 100ملیۆن یۆرۆی بۆ وەزیرێکی ڕووسی سپی کردبێتەوە

nusar1

مێژوویەک لە جەنگی مرۆڤ و نەخۆشیەکان

KDC

زیلینسکی :هیچ خراپەکار و گروپێک ئۆکرانیا لەناو نابات

nusar1
KDC

FREE
VIEW