KDC

کۆبونەوەی واشتن و پەکین بۆ کەمکردنەوەی گرژیەکانی نێوانیان

سۆران حەسەن …
دوێنێ دووشەممە جۆن بایدن سەرۆکی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیەکی چەند کاژمێری پێویست لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆکی چین دا تیشکیان خستە سەر ناکۆکیەکانی نێوان سەبارەت بە تایوان و مافی مرۆڤ و هەڵسکەوتی چین لە هۆنگکۆنگ ،سینکیانگ و تبت
لەکۆبوونەوەکە وەک لە ئاژانسی دەنگو باسەکانەوە بڵاوکراوەتە گرژییەکانی نێوانیان کەم بکرێتەوە هەروەها بایدن لەگەڵ هاوشانە چینیەکەی دژی هەر هەوڵێکی یەکلایەنە بۆ دۆخی تایوان ئاگادرکردەوە کە هەوڵێکی لەو شێوەیە رووبەروی ڕێوشوێنی گونجاودەبێتەوە هەروەها نیگەرانیەکان سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لەچین گفتۆگۆیان کردبوو

ئەمەو کۆبوونەوەی لوتکەیی نێوانیان لەڕێی شاشەیەکەوە بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ئەمریکا و چین لەسەر تایوان و بابەتە هەستیارەکانی تری وەک بازرگانی و مافەکانی مرۆڤ لەم بارەوە ، بایدن ڕایگەیاند نابێت کێبڕکێی نێوان هەردوو وڵات بکرێتە ململانێ، چ بە ئەنقەست بێت یان نا و پێویستە چین ئەمەریکا پەیوەند وهاریکاری زۆرتر لەنێوانیاندا هەبێت

هەروەها شی جین پینگ ئاماژەیی بە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات کردوو
سەبارەت بەگرژیەکانی هەردوو وڵات ڕایگەیاند کە دەکرێت گرژییەکان دوربن لەملانێی ناوچەکە

هەردوو لا واشنتن و پەکین جەختیان لەوە کردەوە کە نابێت هیواکان بۆ تەنها یەک کۆبونەوەی لوتکەیی گرنگی ئەنجام بدرێت.

ژاو لیجیان گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند کە هەردوو سەرۆک بە شێوەیەکی ئاشکرا و قوڵ و تەواو بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکەن لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان لە کاتێکدا کە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات لە قۆناغە هەستیاردایە. پەکین دەیەوێت لەگەڵ واشنتۆن کار بکات بۆ “گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی چین ئەمریکا و لەسەر ڕێڕەویێکی ڕاست و جێگیر دروستبێت
جێی باسە گرژیەکانی نێوان ئەمەریکاو چین زۆرن لەوانە کێشەی تایوان وکەچین دەوێت بەزەبری هێز تایوان بگێرتەوە سەر چین ئەمەش لەلایەنی ئەمەریکی بەهێڵی سووری دەزانێت
هەروەها کێشەی بازرگانی و مافی مرۆڤ لە چین ڕێکارەکانی کۆنگرەی لوتکەیی کەشو هەوایی نەتەوەیەکگرتوووەکان کە چین بەشداری راستەخۆی نەبووە

سەرچاوە:-
France24

___

دوو کورد دەبنە ئەندامی پەرلەمانی نەرویج

KDC

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدارسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ سەرمایەدارێکی بەناوبانگی کەنەدا کۆبووە

nusar1

کۆڵبەرێک بەبرینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە و دواتر گیانی لەدەستدا

nusar1
KDC

FREE
VIEW