KDC

هه‌ڕەشه‌یه‌كی‌ توند له‌ سه‌رۆكی‌ بیلاڕوسیاوه‌ بۆ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا

سه‌رۆكی‌ بیلاڕوسیا هه‌ڕەشه‌ی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی‌ توندی‌ كرد، گه‌ر یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌سه‌ر پرسی‌ كۆچبه‌ران سزای‌ نوێ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا بسه‌پێنێت.

ئه‌لێكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ سه‌رۆكی‌ بیلاڕوسیا، رایگه‌یاند كه‌ تۆمه‌تباركردنی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌وه‌ی‌ له‌پشت قه‌یرانی‌ كۆچبه‌رانه‌ له‌سه‌ر سنووری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا، ئامانج لێی‌ سه‌پاندنی‌ سزای‌ نوێیه‌ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا، هاوکات جه‌ختی‌ له‌وەشکرده‌وه،‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی لایه‌نێكی‌ قه‌یرانی‌ كۆچبه‌ران نییه.

گوتیشی‌: “ده‌یانه‌وێت به‌ سزا بمانتۆقێنن، پێیانوایه‌ گاڵته‌ ده‌كه‌م، به‌رگری‌ له‌ خۆمان ده‌كه‌م و هیچ بوارێك بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ نییه”.

پێشتر ئه‌لێكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ هۆشداری‌ دایه‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌ سه‌پاندنی‌ سزای‌ نوێ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا و، رایگه‌یاند كه‌ له‌ وه‌ڵامدا، ناردنی‌ غازی‌ روسیا بۆ ئه‌وروپا راده‌گرن.

له‌ ئێستادا به‌هۆی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ هه‌زاران كۆچبه‌ر كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێی‌ پۆڵه‌نداوه‌ بچنه‌ ئه‌ڵمانیا، بارودۆخی‌ سه‌رسنووری‌ بیلاڕوسیا و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا ئاڵۆزه‌

___

سیمینارێک بۆ سەرۆکی فدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو

nusar1

هیواو ئاواتەکانی نیمۆ خۆشناو لە نیو هونەری کارئەکتەریدا

KDC

دانیمارک: ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە یادی پێنج ساڵی ڕیفراندۆمیان کردەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW