KDC

دوای هەوڵدانی تیرۆرکردنی، ئایا ئاسۆی داهاتووی کازمی لە ڕوانگەی سیاسییەوە چییە؟

چاودێرانی سیاسی عێراق، لەدوای هەڵبژاردنەکانی گشتی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، پێیانوایە کە هەوڵی تیرۆری شکستخواردوو بۆ سەر مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێگەی کازمی لە ڕووی سیاسی و جەماوەرییەوە، هاوکات لە ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتیشدا بەهێز کردووە و چانسی گەڕانەوەی بۆ سەرۆکوەزیران زیاتر کردووە.

ڕێککەوتن لەسەر کەسایەتییەکی قبوڵکراو کە قابیلی پێکهێنانی حکوومەتی دابێتی عێراق بێت، زۆر قورس دیارە، بەهۆی هەلومەرجی دابەشبوونی توندی نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکانی عێراق و، گرژی و تۆمەتەکانی نێوانیان دژ بە باکگراوندی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، ئەوەی پرۆسەی کۆدەنگی ئاڵۆز دەکات لەسەر ئەوەی کە کێ دەبێتە سەرۆکوەزیرانی دابێت و، درێژەپێدانی دانوستانەکانی نێوان کوتلە سیاسییەکان بۆ ڕێککەوتن لەسەر پاکێجی سێ سەرۆکایەتییەکە پێشی دەگرێت، ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆککۆمار و حکوومەت بۆ ماوەی چەندین مانگ، کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕەوشی ئەمنی و سیاسی گشتی وڵات دەبێت.

توێژەری سیاسی عێراقی، رەعد هاشم لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سکای نیوز عەرەبی، گوتی: “ئەوانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵدەبژێرن، بەداخەوە یاریزانی دیکەن، کە دەستیان لە دەستنیشانکردنی کەسی سەرۆکوەزیران هەیە، وەک نەریتی مەرجەعی نەجەف و واشنتن و تاران”.

هاشمی، گوتیشی: “بۆ ئەمریکا تەنانەت پێش هەوڵدانی تیرۆرکردن، حەزێکی ئاشکرای هەیە بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی کازمی بۆ خولێکی نوێ، بەڵام ئێران پەرۆشی ئەوە نییە، چونکە ئەو سیاسەتی کە کراوەیە بۆ جیهانی عەرەبی”.

نووسەری سیاسی عێراق، عەلی ئەلبەیدەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سکای نیوز عەرەبی گوتی: “ئەو هەوڵەی لەسەر ژیانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بێشک بەشداری کردووە لە بەرزکردنەوەی پشکی جەماوەری خۆی، لە خستنەڕووی ڕاستی ئەو میلیشیا چەکدارانەی کە سەلماندوویانە بە تەواوی گرووپی ناسەرەکی و دژە دیموکراتین”.

ئێستا کازمی لە ئاستی نەتەوەیی و سیاسیی لە ئاستی نێوخۆ و ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتیدا، پشتگیرییەکی بەرچاوی هەیە و، ئەمەش لەوانەیە بە ئەرێنی ڕەنگ بداتەوە لە بەرانبەر گەڕانەوەی وەک سەرۆکوەزیران لە حکوومەتی دابێتی عێراقدا.

البیدار بەم ئەنجامە گەیشتووە: “کازمی لە پێگەیەکی بەهێزتردایە لە چارەکردنی بەرەنگارییە گەردەلوولەکانی عێراق، بەتایبەتی لە چارەکردنی دۆسیەی ئەو میلیشیایانە، کە بەداخەوە بوونەتە دەوڵەت لە ناو دەوڵەتدا، کە ڕاستەوخۆ سەرۆکی سوڵتەی جێبەجێکار و سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج، ئەمەش گۆڕانێکی زۆر جدییە”.

___

وێبنارێک لەسەر شێخ مەحمود و پەیوەندی 100 ساڵەی کورد و بەریتانیا سازکرا

nusar1

چالاکیە ھونەریەکانی کوردانی دیاسپۆرا

KDC

سویسرا: ئەندامانی دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW