KDC

پاسەوانەکانی سنوری پۆڵەندا بۆ بڵاوەپێکردنی پەنابەران لە دەروازەی سنوری لەگەڵ بیلاروسیا گازی فرمێسک ڕێژو ئاو بەکاردەهێنن


سۆران حەسەن…
ئەمڕۆ سێشەممە بەپێی چەند گرتەڤیدۆیەک کە بڵاوکراوەتەوە هێزەکانی پاسەوانی سنوری پۆلەندا لە دەروازەی سنوری لەگەڵ بیلاروسیا گازی فرمێسک ڕێژو و ئاو بۆ بڵاوەپێکردنی پەنابەران بەکاردێنن
چەند ڕۆژێکە پەنابەران لە جەنگەڵە سەر سنوریەکان و کەمپەکان بەلێشاوبەرەو دەروازە سەرەکی سەر سنورەکان ڕۆیشتوون
وەک لە گرتە ڤیدۆکاندا دەردەکەوێت پەنابەران لەدەروازی سەر سنوری لەگەڵ پۆڵەندا لە ناوەراستی شەقامەکان خێمەیان هەڵداوە و هەموو جوڵەیەکی سەرەکی لە دەروازانە ڕاگیراوە
ئەمەولە گرتە ڤیدۆیەکی تر کۆچبەران بە بەرد رووبەروی پاسەوانانی سەر سنور بونەتەوە وهەروەها لەرێی شکاندن ی بەربەستەکان و تەلەدرکاویەکان دەیانەوێت بەلێشاو خۆیان بگەیەننە سنوری پۆڵەنیا

هەرلەبارە پەنابەرانەوە ئەحمەد ئەلسەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندبوو، کە بەغدا لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو پەنابەرە عێراقیانە دەگەڕێنێتەوە کە دەیانەوێت لە بیلاروسەوە بگەڕێنەوە وڵات بەڵام تا ئەمڕۆ ئێمە هێشتا ناوی ئەو کەسانە دەنوسین

ئەلسەحاف ڕایگەیاند کە فواد حوسێن هەریەک لە بالوێزخانەی ئێراق لە روسیا و پۆلەندا راسپاردووە کە کەسانی پسپۆر و بچنە سەر سنورەکانی بیلاروسیا لەگەڵ هەریەک لە پۆلۆنیا،لیتوانیا و ئیستۆنیا بۆناونوسینی ئەو کەسەنەی دەیانەوێت بگەرێنەوە بۆ وڵات ،کە خەرجی گەرانەوەیان لەسەر حکومەتی ئێراقە ،هەرچەندە گەشتەکان بۆ بیلاروسیا ڕاگیراون بەڵام گەشتی گەرانەوە تائێستا بەردەوامە

سەرچاوە:-
RT

___

جێگری ئەبوبەکرد بەغدادی دەستگیر دەکرێت

KDC

پەنابەرێکی سوری هاوکاری پەنابەرە ئۆکرانییەکان دەکات

nusar1

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :بۆجاری دووەم هاوڵاتی زانکۆ مەسعودی دەستبەسەر دەکرێتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW