KDC

شەڕەکەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کوژرانی 7سەربازی ئازەربایجانی و برینداربوونی 10ی دیکەی لێکەوتەوە

شەڕ و پێکدادانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا ئێوارەی دوێنێ بە نێوەندگیریی مۆسکۆ وەستێنرا و، وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجانیش کوژرانی 7 سەرباز و برینداربوونی 10ی دیکەی راگەیاند.

رۆژی سێشەممەی رابردوو لە شاری سیونیکی ئەرمینیا تۆپباران و پێکدادان لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا روویدا. ئازەربایجان و ئەرمینیا یەکدی بە دەستپێشخەری بۆ دەستپێکردنی شەڕ تۆمەتبار دەکەن.

سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند، کە ئازەربایجان بە هاوکاریی وڵاتانی دیکە هێرشیان دەکاتە سەر.

نیکۆل پاشنیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا دەڵێت “لە بێدەنگیی هاوبەشەکانمان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی، ئازەربایجان و پشتیوانانی هێرشمان دەکەنەسەر. روونکردنەوەی من روونە: ئازەربایجان و پشتیوانانی سەرەوەریمان، وڵاتمان و سەربەخۆییمان دەکەنە ئامانج”.

وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند لە ئاکامی ئەو پێکدادانە 7 سەربازیان کوژراوە کە یەکێکیان ئەفسەرە، هەروەها 10 سەربازی دیکەشیان بریندارن. هاوکات رایگەیاند، زیانیان بە سوپای ئەرمینیا گەیاندووە.

ئانار ئایڤازۆز، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان گوتی “بۆ رێگریکردن لە هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا، یەکینە سەربازییەکانمان بە ئاڕاستەی کەلبەجەر و لاچین رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر. سەرەتا جموجۆڵی لایەنی بەرامبەر سنووردارکرا و هێزەکانیان زیانی پێگەیشت. لە ئەنجامدا ئامێر و تانکبڕ و هاوەنی ئەرمەنەکان لەنێوبران”.

دوای بەردەوامبوونی بۆردوومانی هەردوولا کە زیان بە سەربازانی ئازەربایجان و ئەرمینیاش گەیشتووە، وەزارەتی نێوخۆی رووسیا بڵاویکردەوە نێوەندگیریی کردووە و کاتژمێر 18:30 ئاگربەست کراوە.

ناوچەی لاچین یەکێک لەو پێنج ناوچە کوردنشینەی ئازەربایجانە کە بە کوردستانی سوور دەناسرێت. ساڵی 1992 کەوتووەتە دەستی سوپای ئەرمینیا.

___

ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەلجیکا سەردانی پێرڤین جەمیل پاشا کچی ئەکرەم جەمیل پاشایان کرد

nusar1

لەئەڵمانیا شاندی کۆنفدراسیۆن لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی کۆبووە

nusar1

خۆپیشاندانەکان دژ بە داگیرکاری ڕووسیا لەسەر تاسەری جیهان فراوان دەبن

nusar1
KDC

FREE
VIEW