KDC

یەکێتی ئەوروپا 700 هەزار یۆرۆ بۆ یارمەتی بەپەلە بۆ کۆچبەران لە سنووری بیلاروس وپۆلەندا ڕادەگەیەنێت

سۆران حەسەن..
یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە بری 700 هەزار یۆرۆ وەک یارمەتی بەپەلە بۆ پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە سەر سنوری بیلاروسیا وپۆلەندا تەرخاندەکات
ئەمەو یەکێتی ئەوروپا لەو بڕەیە نزیکەی 200 هەزار یۆرۆ بۆ خاچی سوری بیلاروس وەک یارمەتی بەپەلە بۆ پەنابەران لە سنوری بیلاروس تەرخانکردووە

سەبارەت بە ئەو پارەیەی کە دەمێنێتەوە، ڕاگەیەندراوەکەدادووپاتی کردەوە کە کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورپا برەی تەرخانکراو مسۆگەری کردووە و هێشتا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دەزگا نێودەوڵەتییەکانی یارمەتیدان لە گەڕان بە دوای ڕێگاکان بۆ بەکارهێنانی ئەو پارەیە بۆ یارمەتیدانی پەنابەرانی سەر سنوور

هەزاران کۆچبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە خوازیاری چوونە ناو یەکێتی ئەوروپان لە سنووری بیلاروس و پۆڵەندا لە نێوان مینسک و سنوری یەکێتی ئەوروپادا لەهەوڵدان بۆ خۆدەربازکردن لەسە سنورەکان

جێی باسەلەمانگی پێنجی ئەم ساڵ ئەلکسەندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بلاروسیا
لەبەرامبەر گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند : هیچ ڕێگریەکی لە بەرامبەر گەشتی پەنابەران بۆ پۆلۆنیاو وڵاتانی تر ناکەین
هەرچەندە وڵاتانی پۆلۆنیا ،لاتیفیا و لیتوانیا ڕێوشوێنی توندی سنوریان کردووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهەزاران پەنابەر لەسەر سنوری یەکێتی ئەوروپا ماونەتەوە لەهەوڵی ئەودان لە سنورەکان بپەڕنەوە
سەرچاوە:-
RT

___

ژمارەی ئاوارە ئۆکرانییەکان نزیکەی پێنج ملیۆن دەبن، ڕوسیاش لە بارەی پلانێکی کیێڤ ڕۆژئاوا ئاگاداردەکاتەوە

nusar1

دەستگیرکردنی کاتی دوو گەنجی کورد درێژدەکرێتەوە

nusar1

ئاگادارییەک بۆ کورەدانی تاراوگە لە شاری نۆرنبێرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا

KDC
KDC

FREE
VIEW