KDC

سویدییەک 10 ساڵە سیخوڕی بەسەر وڵاتەکەیەوە بۆ وڵاتێکی دیکە کردووە

ڕۆژنامەی ئەفتۆنبلادت، ئاشکرای کرد کە ئەو کەسەی دوێنێ، لە ڕۆژئاوای سوید بە گومانی سیخوڕی دەستگیرکراوە، ماوەی 10 ساڵە بۆ هێزێکی بیانی ئەو کارە دەکات.

بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەو تاوانە لە مانگی ئازاری 2011ەوە تا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ درێژەی هەبووە و، داواکاری گشتیش گوتی، لەنێو ئەو ناوچانەی کە سیخوڕیی تێدا کراوە، ستۆکهۆڵمی پایتەخت بووە.

ئەو دۆکیومێنتانەی کە زۆربەیان بە نهێنی شاردبوونەوە، دەریدەخەن کە داواکاری گشتی، پێر لیندکفیست، مۆڵەتی داوە بە ئەنجامدانی جۆرەها ڕێکاری زۆرەملێ لە لێکۆڵینەوەکەدا.

کارین لوتز لە راگەیاندنگەی پۆلیسی ئاسایشی سابۆدا گوتی: “لێکۆڵینەوەکە لە قۆناغێکی چڕدایە، بەڵام ئەوەی ئێمە ئەنجامی دەدەین و چۆن لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەین، بابەتی چالاکییە ئۆپەراسیۆنەکانمانە و لێرەش ناتوانین بچینە نێو وردەکارییەوە”.

کەیسەکە راستەوخۆ پەیوەندی بە پیاوێکەوە هەیە لە چلەکانی تەمەنیدایە، کە لە 20ی ئەیلولدا بە گومانی سیخوڕی دەستگیرکراوە و، وەک بەرپرسی باڵای ئاسایش لە نێو دەوڵەتدا خزمەت دەکات.

بە گوتەی ئەفتۆنبلادت، ئەو پیاوە پێشتر کاری بۆ پۆلیسی ئاسایش و دەزگای هەواڵگری سەربازی کردووە.

داگنس نایهتەر، گوتی کە ئەو پیاوە ئەندامی ڕێکخراوی هەواڵگری نهێنی سویدی کەی ئێس ئای بوو، لە ناو ئۆفیسی گرووپە تایبەتەکاندا، کە بەرپرسان دەرفەتی ئەوەیان هەبوو لەگەڵ بریکارەکان لە دەرەوە بە ناسنامەی درۆ کار بکەن.

___

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا :بەبەرگرییەکانمان جیهانمان سەرسام کردووە

nusar1

كاروانێكی دیکەی هاوكاری هاوپەیمانان دەگەیەندرێتە وەزارەتی پێشمەرگە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە یابان دادەمەزرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW