KDC

واشتن و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی گفتۆگۆکانی ڤێنا لە بارەی بەرنامەی ناوکی ئێران دەکەن

سۆران حەسەن …
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو پێشوازیان لە دەستپێکردنەوەی گفتگۆکانی ڤینا لە بارەی بەرنامە ناوکییەکەی ئێران دەکەن ،هەروەها داوای گەرانەوە و پابەندبوون بەڕێکەوتن لەو بارەیەوە دەکەن
ئەمەو ڕۆژی چوار شەممە لە ڕیاز کۆبوونەوەی نێوان تیمی تایبەتی ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو بەرێوەچووە
دوای کۆبوونەوەکە وەزارەت دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو ئیدانەی سیاسەتە شەڕانگێز و مەترسیدارەکانی ئێران دەکەن ، لەوانەشە بڵاوکردنەوە و بەکارهێنانی ڕاستەوخۆی موشەکی بالستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکەدا

واشنتن و وڵاتانی کەنداو ، ئێران و هاوکارەکانیان تۆمەتبارکردووە بەوەی کە ئەو موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی لە سعودیە و کەنداوی عومان و هەروەها بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکایە ،کە لە ناوچەکەدا دژی داعش شەڕدەکەن

هەروەهائەمەریکا و وڵاتانی کەنداو هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە “بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران جێگەی نیگەرانییە، چونکە ئێران هەنگاوەکانی لە ئاستی مەدەنیدا وەک پێویست نییە، داوایان کرد کە ئێران هاریکاری تەواوی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی جیهان بکات

هەروەها ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی کەنداو باسیان لە بارودۆخی عێراق و یەمەن کرد، وئاماژە بەپشتگیری ئێران بۆ میلیشیا چەکدارەکان لە دەوروبە و ناوچەکە و بەرنامەی موشەکی بالستیکی ،کە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات

هەروەها واشنتۆن و وڵاتانی کەنداو ڕایگەیاند ،کەئێران جێگرەوەیەکی باشتری هەیە بۆ کێشەکانی ناوچەکە ، و دەتوانێت هاوکاری ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بکات ،بەدامەزراندنی کەناڵی دیپلۆماسی کاریگەر لەگەڵ ئێران بۆ ڕێگریکردن یان چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان لە ناوچەکەدا

لەکۆتایی ڕاگەیاندنەکەدا واشنتن و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئێرانیان بەستەوە بەهەڵگرتنی سزا ئابوریەکان ئەمەریکا وەک بەشێک لەگەڕانەوە ئێران بۆ ڕێکەوتنی ناوکی کەلەبەرژەوەندی تەواوی ئاسایش ناوچەکەدایە

سەرچاوە :-
RT

___

گروپێکی ساختەکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی عێراق دەستگیر دەکرێن

KDC

گەنجێکی کوردی دانیشتووی بەریتانیا دەکوژرێت 

KDC

سەرۆکی حکومەت:هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW