KDC

نەمسا بەرەو داخستنی تەواو وڤاکسینی ناچاری بۆ هەموان دەبێتەوە

سۆران حەسەن…
دوابەدوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتانی ئەورو پا بەشێوەیەکی گشتی و وڵاتی نەمسا بەتایبەتی ،ئەو وڵاتە بەرەو داخستنی تەواو و ڤاکسینی ناچاری بۆهەمووان دەبێتەوە

ئەمڕۆ هەینی حکومەتی نەمسا ڕایگەیاند لە هەوڵی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤیروسی کۆرۆنا ،داخستنی تەواوە دووبارە دەکاینەوە
ئەمەش یەکەم دەوڵەتی ئەوروپی دەبێت ، بۆ ئەم ساڵ بڕیاری لەو جۆرە بدات

ئەلێکساندەر شیلنبێرگ ڕاوێژکاری نەمسا ڕایگەیاند کە داخستی تەواو دوبارە دەکەینەوە و لە مانگی دووی ساڵی 2022 ەوە ڤاکسینی ناچاری بۆ هەمووان دەبێت

هەروەها لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەرێمی تیرۆڵ دووپاتی کردەوە، کە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتە ناوخۆییەکان کۆبووەتەوە ، داوا لە دانیشتوانەکەی دەکات کە لە یەکی شوباتەوە ڤاکسینی ناچاری دژە کۆڤید وەربگرن

ئاماژەی بەوەدا کە داخستنی ڕۆژی دووشەممە دەستپێدەکات و لە ماوەی 10 ڕۆژدا هەڵدەسەنگاندی بۆ دەکەین

لەکۆتایی ڕاگەیەندنەکەی ڕاوێژکاری نەمسا وتی «سەرەڕای ئەوەی چەند مانگێکە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە هەمووان ڤاکسین وەربگرن ، بەڵام ئێمە سەرکەوتوو نەبووین لە ڕازیکردنی کەسانی پێویست بۆ وەرگرتنی ڤاکسین
جێی باسە لەبەرامبەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبووان بەڤایرۆسی کۆرۆنا پێشتر لە ڕێوشوێنەکانی خۆپارێز بۆ بەرەنگاربوونەوەی
کۆرۆنا حکومەتی نەمسا بڕیاری داخستنی تەواو بۆ ئەو کەسانەی ڤاکسنیان وەرنەگرتبوو دابوو

سەچاوە:-
ئاژنسەکان

___

رێگە لە گەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگیرێت

KDC

٭ نیشتیمان ٭

KDC

عێراق خاوەنی لەسەدا ٩.٣ یەدەگی زێڕی جیهانە

KDC
KDC

FREE
VIEW