KDC

بەحرەین : میوانداری ١٧یەمین دیالۆگی مەنامە دەکات


 بەحرەین بۆ ماوەی سێ ڕۆژ میوانداری 17یەمین چاپی دیالۆگی مەنامە دەکات، کە یەکەم لوتکەی ئەمنییە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەم لوتکەیە وەزیرەکانی بەرگری و وەزیرەکانی دەرەوە و ڕاوێژکارانی ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆک سوپا و هەواڵگری و، هەروەها دیاریکردنی شارەزایان و ڕاوبۆچوونەکان و کۆمەڵگەی بازرگانی کۆدەکاتەوە. دیالۆگی مەنامە زیاتر لە 300 بەرپرس و ڕۆشنبیر لە سەرتاسەری جیهانەوە ئامادەی دەبن، دیالۆگی مەنامە پلاتفۆرمێکە بۆ کۆبوونەوەی دوولایەنە، یان چەندلایەنەی نێوان وڵاتەکان کە ئامانجیان پێشخستنی دەستپێشخەرییە سیاسییەکانە.
لە ساڵی 2004ەوە، بەحرەین میوانداری کۆڕبەندی دیالۆگی مەنامە دەکات، کە بە هاوبەشی لەلایەن وەزارەتی دەرەوە و پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی (ISS) ڕێکخراوە، کە لە پایتەختی بەریتانیایە.
 بە گوتەی تۆم بێکێت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بابەتی سەرەکی دیالۆگی مەنامەی ساڵی 2021، فرەلایەنییە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕونیکردەوە، کە ململانێ و بەربەرەکانی ناوچەکە زۆر ناسراون، بەڵام ڕەنگە ڕێبازی زاڵ بۆ چارەسەرکردنیان بگۆڕدرێت و، کۆڕەکە دەرفەتێکی گونجاوی بۆ پێداچوونەوە بە فرەلایەنی و مانای بەرژەوەندی و کاریگەری و بەهاکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەبێت.  تیشکەکانی 17یەمین لوتکەی ئەمنیش بریتین لە سیاسەتی بەرگری ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، دیپلۆماسی و تەحریری، فرەلایەنی و ئاسایشی هەرێم لە چوارچێوەیەکی گۆڕاودا، کەنداو و ئاسیا، کۆتایی بە ناکۆکیەکانی ناوچەکە، دینامیکی ئەمنی لە دەریای سوور، میلیشیا کان ئاماژەی بەوە کرد کە ناکۆکییەکانی سوریا، عێراق، یەمەن، لیبیا و ئەفغانستان لەچوارچێوەی کارنامەی کۆنفرانسەکەدا تاوتوێ دەکرێت و ئاماژەی بەوەدا کە ” 17یەمین لوتکەی ئەمنی باس لەمەسەلەی ئاسایشی هەرێم و نێودەوڵەتی دەکات، کە زۆرترین کاریگەری بێکێت ئاشکرای کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی بانگهێشت کراون بۆ ئامادەبوون لە “دیالۆگی ماناما 2021” دەگاتە 300 بەشداربوو، بەبێ ئەوەی واز لە هەموو ڕێوشوێنە پێشوەختەکان بهێنرێت، کە بۆ چارەسەرکردنی  کۆرۆنا و پابەندی کوتان. گوتیشی: لوتکەی ئەمنی ئەمساڵ لە ڕووی ژمارەی بەشداربووانەوە سنوردار نابێت وەک ئەوەی ساڵی ڕابردوو لوتکەی ساڵی 2020 بوو بەهۆی پاندێمیکەوە کە نزیکەی 92 بەشداربووی تێدا بەشدار بوون و هێندەی پێش پاندیۆمەکە نابێت، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پەیمانگاکە، پرابووۆ سوبیانتۆ، وەزیری بەرگری ئەندەنوسیا ناونیشانی کردنەوەی 17یەمین دانیشتنی لوتکە ڕادەست دەکات و، تیشک دەخاتە سەر کارنامەی بەرگری ئیندۆنیزیا کاتێک سەرۆکایەتی جی 20 دەست پێدەکات.
 لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا بەیانی شەممە وتارێک لەسەر سیاسەتی بەرگری وڵاتەکەی بەرامبەر بە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێشکەش دەکات، هاوکات شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئەل سعود وەزیری دەرەوەی سعودیە باس لە ئەولەویاتی هەرێمی دەکات لە کۆبوونەوەکەدا 20 قسەکەری باڵای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیا، ئەوروپا و ئەفریقا ئامادە دەبن، کە بریتین لە عەبدوللەتیف بن ڕەشید زەیانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین و، سەمەح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر و نەیف ئەلحجارف، هەروەها سەرۆکی ڕێکخراوی ICRC دکتۆر پیتەر مۆری جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و فواد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و ئەیمەن سەفادی وەزیری دەرەوەی ئوردن و، وەزیری کابینەی کینیا بۆ بەرگری لە ئیوجین ئۆمالی بەشداری لەو دیالۆگەدا دەکەن نەجلە المنوش وەزیری دەرەوەی لیبیا و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆماری پاکستان موئەیەد یوسف و وەزیری دەرەوەی یەمەن ئەحمەد عەواد بن موبارەکە بەشداری لە لوتکە دەکەن. بێکێت گوتی ئەو لوتکەیە کە ماوەی 17 ساڵە لە بەحرەین بەڕێوەدەچێت، جگە لە بەحرەین لە هیچ شوێنێکی ناوچەکە ناکرێت، چونکە بەحرەین وەک تانکێکی بیرکردنەوەی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ پەیمانگاکە دەکات.  تارق فەهمی، مامۆستای پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان، وتی: دیالۆگی مانەما کۆنترین پلاتفۆرمی ناوچەکەیە و لە هەلومەرجێکی سەختدا دێت، چونکە هەرێم بەرەو بنیاتنانەوەی ستراتیژی ئەمنی لە هەرێمدا گۆڕانکاری ڕیشەیی بەخۆیەوە دە فەهمی بە سکای نیوزی عەرەبی ڕاگەیاند کە چوارچێوەیەکی نوێ هەیە، کە تێیدا پەیوەندییەکانی کەنداوی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی ئێران پێکدەهێنرێت، کە لەم دواییانەدا ڕاهێنانی سەربازی بە بەشداری ئەمەریکا و ئیسرائیل دەکرێت ئەو گوتی کۆڕبەندەکە پەیامی ڕاستەوخۆی سیاسی و ئەمنی و ستراتیژی بۆ ئێران دەنێرێت، وەک گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هەرێم لە ناوچەکەدا و گفتوگۆ لەسەر ستراتیژیەکانی مامەڵەکردن دەکات بۆ “چۆن مامەڵە لەگەڵ مەترسییەکانی هەرێمدا بکەین؟” ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە سیاسەتەکانی کۆڕەکە ئەجێندایەکی گرنگە لە چوارچێوەی عەرەبی و ناوچەییدا و چاودێری گرنگترین ئەو تەحەدا و مەترسیانە دەکات کە لەلایەن تەواوی ناوچەکەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، وەک بەڵگە لەسەر قەبارە و پێگەی بەشداربووان.

___

گوێز تەمەن درێژ دەکات

KDC

سوودەکانی تووی سپی

KDC

لیرەی تورکی نزمترین ئاستی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی تۆمارکرد

KDC
KDC

FREE
VIEW