KDC

ترامب یەکەم کتێبی لەدوای ڕۆیشتنی لەکۆشکی سپی ڕاگەیاند

سۆران حەسەن..
دۆنالد ترامب سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی یەکەمین کتێبی خۆی لەسەر ژیانی لە کۆشکی سپی ڕاگەیاند

بەپێی پەیجی خۆی کتێبەکە بەناوی  Our Journey Together گەشتەکەمان بەیەکەوە (رحلتنا معا)، کەپێک هاتووە لە ژمارەیەکی زۆر وێنەی ئەو چوار ساڵە ماوەی سەرۆکایەتی ترامب لە کۆشکی سپی

ترامپ کتێبەکەی بە کتێبێکی وێنەیی جوان وەسف دەکات ،و بەتایبەت لەوکاتانەی لە کۆشکی سپی بووە

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە: “وێنەکان لەلایەن ترامب دەستنیشانکراون، هەروەها هەموو لێدوانەکانی لە کتێبەکەدا، لەوانەش کە بە دەستنووسی خۆی نوسیویەتی هەیە

ئەم کتێبە زیاتر لە 300 وێنەی فەرمی کۆشکی سپی لەخۆگرتووە، لەوانە چاوپێکەوتنەکانی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان

هەروەها لە کتێبەکەدا باس لە چالاکی و پرۆژەکانی لە ماوەی سەۆکایەتی کە بەسەرکوتوو وەسفی دەکات لەوانە “بەرەنگاربوونەوەی لیبراڵەکان و گۆشەگیرکردنیان ، وپرۆژەی دروستکردنی دیواری سنووری باشوور و کەمکردنەوەی باج و بنیاتنانەوەی سوپا و پەرەپێدانی کەرتی بۆشای ئاسمانی

ئەمەو ترامپ ڕایگەیاند کە کتێبەکە لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمەوە بۆ خوێنەران لەبەردەست دەبێت

سەرچاوە:-
RT

___

گروپێکی ژنانی سەر بە کۆنفدراسیۆن رۆژی جیهانی ئافرەتانیان بە جلوبەرگی کوردی پیرۆز ڕاگرت

nusar1

بەڵگەیەکی نوێ بۆژیان لەسەر هەسارەی موشتەری

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک پرسەنامەیەک ئاڕاستەی گۆران ئیبراهیم خەیات دەکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW