KDC

وێڕای شکستهێنانیان حزبوڵای عێراقی هەڕەشە لە ئەمەریکا و سعوودییە دەکەن

ئەبوحسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حزبوڵای عێراقی، هۆشداری دەداتە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان، یا پێویستە هەمووان لە ئاسایش و سەقامگیریدا بن، یان هیچ لایەک.

حەمیداوی لە کۆبوونەوەی لایەنەکانی “چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان”، کە جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئامادەبووە، گوتوویەتی، “پەیاممان بۆ ئەو دەوڵەت و دامودەزگایانەیە، کە دۆخی ئێستا دەگوازنەوە و هاوکاری ساختەکاری و دزینی ئیرادەی گەلی عێراق بوون بە هاوکاری لایەنی نێوخۆیی، پێیان دەڵێین، گرەوکردنتان لەسەر وەلانانی کۆمەڵێکی کاریگەر بێ ئەنجام دەبێت، هەروەها هەوڵەکانیشتان بۆ نانەوەی فیتنە و ئاگری نێوخۆیی بە کۆششی ژیرەکان لەنێو دەچێت”.

حەمیداوی باسی لەوەشکردووە، “ئەگەر ئەمە ڕووبدات، با دڵنیابن لەوەی کە ئاگرەکانی ئەم شەڕە سەرەتا ئەمەریکا و قەوارەی زایۆنیست و سەرانی سعوودیە دەسوتێنێت”.

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن، بڵاوی كردەوە، کە لایەنە شیعیە ناڕازییەكان لە هەڵبژاردن، لەنێو خۆیاندا كەوتوونەتە ناكۆكییەوە، كۆبوونەوەیەكی چاوەڕوانكراویشیان لە ماڵی مالیكی شكستی هێناوە.

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کوردستان تیڤی دەکات

KDC

سویسرا: ئەندامانی دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

nusar1

”پێشمەرگە لە مێزی گفتوگۆی سەرۆکەکانی جیهاندا”

KDC
KDC

FREE
VIEW