KDC

بەغدا.. 2 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەخرێنە خوار

درەنگانی ئەمشەو لەناوچەی زەعفەرانیەی باشوری بەغدا، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەخرێنە خوارەوە.

كەناڵی دجلەی ئاسمانی، لەوبارەیەوە رایگەیاندوە:” ئەمشەو دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە هەڵگری بۆمب بوون، لەسەرووی سەربازگەی رەشید لەناوچەی زەعفرانیە خراونەتە خوارەوە”.

رونیشكراوەتەوە:” یەكێك لەفڕۆكەكان لەگۆڕەپانێكدا كەوتووەتە خوارەوەو هیچ زیانێكی نەبووە”.

هەر بەپێی زانیاریەكان هێزە ئەمنیەكان چوونەتە شوێنی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكان و بەناوچەكەدا بڵاوەیان پێكراوە.

خێڵان بەختتار

___

خانمە چالاکوانێکی دیکەی کورد سزای بەندکردنی دەدرێت

KDC

ئاڵۆزییەکانی داڵاهۆ بەردەوامە

KDC

تەکنەلۆژیا و کۆمەڵگا

KDC
KDC

FREE
VIEW