گەورەترین هێڵی ئاسمانی تایبەت بە ئێران، ماهان ئێر، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، کە هێرشی ئەلیکتۆرنی کراوەتە سەر، هاوکات ئاماژەشیدا کە هەمووخشتەی گەشتەکانی خۆیان پاراستووە.
گرووپەکە لە راگەیەندراوێکدا گوتی: “جارێکی دیکەیش هێرش کراوەتە سەر سیستمی کۆمپیوتەری ماهان ئێر، هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی ماهان بە خشتە پارێزراو بوون.
ئەمیر حسێن زۆلەنفەری، گوتەبێژی کۆمپانیاکە، بە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی گوت: “تیمی ئاسایشی ئای تی ئێمە، هێرشی سایبەر پوچەڵ دەکەنەوە”.
ماهان ئێر، کە 30 ساڵ لەمەوبەر دامەزراوە، کۆمپانیایەکی سەرەکی تایبەت بە ئێرانە و، لە دوای فڕۆکەی ئاسمانی ئێرانەوە لە ساڵی 2011ەوە لەلایەن ئەو قەوارانەی، کە لە لایەن گەمارۆکانی ئەمریکاوە لە دژی ئێران خراوەتە لیستی ڕەشەوە.