KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سویسرا بەشداری کۆبوونەوەی کوردستانیان لە شاری بازل کرد

ڕۆژی یەک شەممە لە شاری بازل وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد بەشداریمان کرد لە کۆبوونەوەیەکی کوردستانیان کرد ،کە لە لایەن موستەفا ئاتیچی
ئەندام پەرلەمانی سویسرا Nationalrats رێکخرابوو وەک سوپاسنامەیەک لەلایەن بەرێزیان بۆ رەوەندی کوردی لە ڕێکخراوو کۆمەڵەی ولایەنەکان بۆ پشتگیر و هەڵوێستیان لە سەرکەوتنی وەک ئەندام پەرلەمانی سویسرا پێش دوو ساڵ ،کەبەهۆی پەتایی کۆرۆنا و ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم کۆبوونەوەیە دواخرابوو
ئەندامانی ناوەندی رەوەندی کورد لە سویسرا پێک هاتبوون لە هەڤاڵان دۆگان ،شۆرش ئەردۆگان و سۆران حەسەن
ئەمەو لەوتەیەکدا بەڕێز موستەفا سوپاسی ئامادەبوانی کردوسوپاسی پشتگیر و هەوڵەکانی هەموو لایەک بۆ سەرکەوتنی وەک ئەندام پەلەمان لە ئاستی کانتۆنی بازل و لەدواییدا دەرگایی گفتگۆ کرایەوە کەبەشێکی زۆری هیوای سەرکەوتنیان بۆخواست
وەک ناوەندی رەوەندی کوردی دیدارێکی کورتمان لەگەڵ بەرێزیان کرد کە بەهیوایی لەمانگەکانی دوایی دیدارو کۆبونەوەمان هەبێت
جێی باسە بەڕێز موستەفا ئاتیچ خەڵکی باکوری کوردستانە لە دوو ئۆکتۆبەری ساڵی 1969 لەدایک بووە تەمەنی 52 ساڵە سیاسیەکی سویسرایە لەساڵی 2019 ەوە ئەندامی پەرلەمانی سویسرایە لەسەر ئاستی کانتۆنی بازل وئەندامی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی سویسرایە SP و
لە ساڵی 2005 تا 2019 ئەندامی پەرلەمانی کانتۆنی بازل شتاد بووە
خوێندنی لە تورکیا تەواکردووە دواتر ساڵی 1992هاتۆتە سویسرا خێزاندارە خاوەنی دوو کورە

ئامادەکردنی :- سۆران حەسەن

___

لەندەن: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ چەند کوردێکی نیشتەجێی ئە شارە کۆبوونەوە

nusar1

فانیسا رەشید: دەبێ کەلتوور و زمانی کورد بە دنیای دەرەوە بناسێنین

KDC

گەشتە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ عێراق دەست پێدەکاتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW