KDC

وارشۆ: بە هێنانی کۆچبەران بێلاڕوس شەڕی سارد دەکات

ماتیوز موراڤیتسکی، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا، قەیرانی کۆچبەران لە سنووری بیلاروسیا – پۆڵەندا کە سنووری ڕۆژهەڵاتی یەکێتی ئەوروپا پێکدێنێت، بە “گەورەترین هەوڵی ناسەقامگیرکردنی ئەوروپا” لە کاتی جەنگی ساردەوە وێنای کرد.

مۆراڤیتسکی لە تویتەر گوتی: “لوکاشینکۆ شەڕێکی دووبەرەکی دژی یەکێتی ئەوروپا بەرپا کردووە، ئەمە گەورەترین هەوڵدانە بۆ ناسەقامگیرکردنی ئەوروپا لە ماوەی 30 ساڵدا، پۆڵەندا هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ بەرگریکردن لە سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا”.

سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندی پێش ئەوەی سەردانی پایتەختەکانی دیکەی ئەوروپا بکات، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ هاوتاکانی لە وڵاتە بالتیکەکان و وڵاتانی سنووری بیلاڕووس بۆ تاوتوێکردنی قەیرانەکان کۆبووەوە.

ڕۆژئاوا بە هێنانی کۆچبەران و بەزۆری لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە و گواستنەوەیان بۆ سنوور بە بەڵێنەکان بۆ ئاسانکاری بۆ پەڕینەوەیان بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا، بیلاروس تۆمەتبار دەکات بە دروستکردنی قەیرانەکە، بیلاروس ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و ڕەخنەی لە یەکێتی ئەوروپا گرت کە ڕەتی کردەوە کۆچبەران وەربگیرێن.

سەرۆکی بیلاروسیا ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بە بی بی سی ڕاگەیاند کە ئەگەری زۆرە کە هێزەکانی یارمەتی خەڵکیان دابێ بچنە نێو یەکێتی ئەوروپاوە، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە کە مینسک ئۆپەراسیۆنەکەی رێکخستبێت.

هەرچەندە نیشانەکان هەن کە قەیرانەکە کەمێک دەکشێتەوە، بەڵام پاسەوانانی سنووری پۆڵەندی لە ڕۆژی یەکشەممە باسی هەوڵی نوێیان کرد بۆ تێپەڕاندن، بەتایبەتی لەلایەن “گروپێکی زۆر شەڕانگێزی 100” کۆچبەرەوە.

وەزیری بەرگری پۆڵەندا، ماریۆز بلاشچاک، گوتی بیلاڕوس تاکتیکەکانی گۆڕیوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی سنووری نێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ گروپی کۆچبەرانی بچووکتر بەرەو چەند خاڵێک و بە درێژایی سنووری ڕۆژهەڵاتی یەکێتی ئەوروپا دەیانبەن.

کۆچبەران هەموو ماڵ و موڵکی خۆیان لە وڵاتەکانیان واز لێ هێناون و بە هەزاران دۆلاریان خەرج کردووە بۆ ئەوەی بە ڤیزای گەشتیاری بچنە بیلاروس، بۆ گەیشتن بە یەکێتی ئەوروپا، میدیاکانی پۆڵەندی راپۆرتیانداوە کە لە کاتی دەستپێکردنی قەیرانەکە لە هاویندا بەلایەنی کەمەوە 11 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.

___

ڕوسیا لەسەر دانوستانەکان متمانەی بە ئۆکرانیا نەماوە

nusar1

فەڕەنسا فەیسبوک و گووگل سزادەدات

nusar1

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان: 40%ی دانیشتوانی جیهان خۆراكی پێویستیان پێناگات

KDC
KDC

FREE
VIEW