KDC

پیدری گۆنزالێسی خەڵاتی کوڕی ئاڵتونی بەدەست هێنا


پیدری لەلایەن توتو سپۆرتەوە خەڵاتی کوڕی ئاڵتوونی 2021ی بەدەستهێنا و بێلینگهامیش دووەم بوو.

خافێر جاکۆبێلی بەڕێوبەری ڕۆژنامەی توتو سپۆرتی ئیتاڵی کە ساڵانە خەڵاتی کوڕی ئاڵتوونی دەبەخشێت بە باشترین یاریزانی لاوی خوار 21 ساڵ لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا بڵاوکیردەوە کە پیدری گۆنزالێسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە.

لە ڕاپرسیەکەدا 40 ڕۆژنامەنوسی دیاری سەر بە ڕۆژنامە جیهانیەکان بەشداریانکرد و 24 کەسیان پیدریان لە پلەی یەکەمدا داناوە و نۆ کەسیشیان بە پلەی دووەم دەنگیان پێداوە و سێ ڕۆژنامەنوسیشیان بە پلەی سێیەم دەنگیان پێداوە.

لە دەنگدانی هاندەرانیشدا لە 2021 ڕۆژنامەی توتو سپۆرت ڕایگەیاند کە 580 هەزار کەس دەنگیانداوە و پیدری لەکۆی دەنگەکان توانیویەتی 318 خاڵ کۆبکاتەوە و بە جیاوازی 199 خاڵ پێش بێلینگهامی ئینگلیزی یاریزانی بروسیادۆرتمۆند بکەوێت کە 119 خاڵی بەدەستهێنا و لە پلەی دووەم هات.

___

ئەنفلەوەنزای باڵندە بە شێوەیەکی فراوان باشووری سویدی گرتووەتەوە

KDC

شارەزایانی بواری تەندروستی :- جیهان لە چەند مانگی داهاتوو لەتوشبوون بە کۆڤید ١٩ نیگەرانە

KDC

کاروانێکی دیکەی فایزەر دەگاتە عێراق

KDC
KDC

FREE
VIEW