KDC

دادگای سوید حەمید نوری و ئیبراهیم رەئیسی دەستیان لە کوشتنی هەزارن بەرهەڵستکاری ئێرانیدا هەبووە

حەمید نوری بەرپرسی پێشووی بەندیخانەی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە لە دادگای ستۆکهۆڵم، بە تۆمەتی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و لە سێدارەدانی بە کۆمەڵی هەزاران زیندانی سیاسی لە ساڵی 1988 لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، دادگا بۆ بیستنی شایەتی زیندانیانی پێشوو و شایەتحاڵەکانی ئەندامانی موجاهیدینی خەلق، کە نەیانتوانی بێنە سوید، چوو بۆ شاری دۆریسی ئەلبانیا.

لە کاتی دادگاییکردنەکەدا کە لە مانگی ئابی ڕابردووەوە دەستی پێکرد، زیاتر لە 50 شایەتحاڵ و سکاڵاکار، شایەتیان دا و دووپاتیان کردەوە کە حەمید نوری، ڕاستەوخۆ بەشداری لە سێدارەدانەکاندا کردووە، گوتیان کە ئەو بەندکراوانی دەبرد بۆ ناو ڕاڕەوی مەرگ بۆ ئەنجامدانی ئیعدام.

حەمید نوری لە 9ی تشرینی دووەمی 2019 لە فڕۆکەخانەی ستۆکهۆڵم دەستگیرکرا، ئەوەش دوای سکاڵای ژمارەیەک لە قوربانیان و شایەتحاڵان و پارێزەران، کە دووپاتیان کردەوە جێگری بەڕێوەبەری زیندانی گۆردختەی شاری کەرەجی باشووری ڕۆژئاوای تاران بووە و، ئەندامی کۆمیتەی لە سێدارەدانی زیندانەکەش بووە.

دواتر کەیسی لە سێدارەدانەکە سپێردرا بە “لیژنەی مەرگ”، کە پێکهاتبوون لە ئیبراهیم ڕەئیسی (جێگری داواکاری گشتی ئەوکاتی تاران) و سەرۆکی ئێستای وڵاتەکە، حوسێن عەلی نیری و مستەفا بۆر محەمەدی نوێنەری وەزارەتی ئیتلاعات و، مۆرتزا شەرقی داواکاری گشتی ئەوکاتی تاران. هەروەها لیژنەی لاوەکیش لەو پارێزگایانەدا هەبوون، کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی سێدارەدانی ئەو کەسانەی نەیاری ئەو رژێمەن.

حەمید نوری لە مانگی ئابدا لە لایەن دادگایەکی ستۆکهۆڵمەوە بە تۆمەتی تاوانەکانی جەنگ و، بە تۆمەتی بەشداری لە سێدارەدانی 444 زیندانی سیاسی ئێرانی، کە لە هاوینی ئەو ساڵەدا لە سێدارە دراون، بە پێی لیستێکی 8000 لاپەڕەیی، کە لە دادگای ستۆکهۆڵم دایە.

هەروەها دادگاییکردنەکە سەرنجی بەرچاوی جیهانی و میدیایی وەک یەکەم دادگای بەرپرسێکی ئێرانی بە تۆمەتی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و کوشتنی بە کۆمەڵی زیندانیانی راکێشا.

داواکاری گشتی دادگای تاوانەکانی جەنگی ستۆکهۆڵم، کریستینا لیندۆف کارلسەن، ژمارەیەک بەڵگەنامەی پێشکەش کرد کە بە ئەندامێتی ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆڵی “کۆمیسۆنی مەرگ”یان بەڕێوەبردووە و دەستیان لە کوشتنی هەزاران هاووڵاتی ئێرانیدا هەبووە.

دادگاکە وێنەی بارەگای کۆمیتەی مەرگی زیندانی گۆهێردشت، لە کاتی لە سێدارەدانی بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسی پیشان دا، کە لیژنەکە داوای لە زیندانییەکان کرد، واز لە ئینتیمای سیاسی خۆیان بهێنن و دڵسۆزی خۆیان بۆ ڕژێم ڕابگەیەنن، تا سزاکانیان لەسەر لابدەن.

___

عێراق: دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بە ھاووڵاتییان نادرێت

KDC

سەرسام مەبە..!

KDC

یارییەکانی ئەمڕۆ

KDC
KDC

FREE
VIEW