KDC

پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2027 بە تەواوی سوتانی غازی کێڵگە نەوتییەکانی عێراق رابگیرێت

وەزارەتی نەوتی عێراق پێشبینی دەکات تا ساڵی 2027 کۆتایی بە سوتاندنی غاز لە کێڵگە نەوتییەکانی بێنێت

عەلی حەمود، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەکنیکی وەزارەتی نەوت، لە پەراوێزی کۆنفرانسی IBBC لە دوبەی بۆ پلاتفۆرمی پلاتسی جیهانی گوتی: گەشبینم کە سوتاندنی غاز لە ساڵی 2026-2027 کۆتایی پێدێت.

ئاماژەی بەوەشدا، کە پێویستە ئەو پڕۆژانەی لە ژێر پەرەسەندندا بن بۆ یارمەتی کەمکردنەوەی ئەو غازە لە سووتاون.

بەگوێرەی بانکی جیهانی، عێراق لە ساڵی 2020دا دووەم خراپترین وڵاتی جیهان بووە لە ڕووی سوتانی غازەوە لە دوای ڕوسیا، ساڵی 2020 نزیکەی 17.37 ملیار مەتر سێجا غازەکەی سووتاندووە.

حەمود باسی لەوەشکرد، کە وەزارەتی نەوت لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان لە دانوستانایە بۆ گەشەپێدانی غاز لە دوو کێڵگەی ئاکاس و مەنسوریە.

عێراق پێویستی بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز هەیە، چونکە لە ژێر فشاری زۆردایە لە لایەن واشنتنەوە، تا پشت بە خۆی ببەستێت بۆ ئەوەی وزە بۆ کارگەکانی خۆی دابین بکات، نەک ئێران، کە لە ساڵی 2018ەوە لە ژێر گەمارۆی ئەمەریکادایە.

___

هاندەرانی پاریس لە میسی تووڕەن

KDC

ڤۆڵڤۆ فرۆشتنی ئوتۆمبێل و کەرەستەکانی بە رووسیا راگرت 

KDC

عەرەبانەیەکی شەل

KDC
KDC

FREE
VIEW