KDC

بەرێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ناوکی سەردانی ئێران دەکات


سۆران حەسەن …
هەفتەیەک پێش کۆبونەوەی ڤینا دوێنێ دووشەممە رافائیل گرۆسی بەرێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ناوکی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەنی ئێرانی هیوای ئەوەی نیشاندا کە سەردانەکەی گرۆسی “بنیاتنەر” بێت و هەڕەشەکانی ئەمەریکاشی ڕەتکردەوە
ئەمەو سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئێران لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییە هەفتانەیەکەیدا ڕایگەیاند : هیوادارین سەردانەکەی ڕافایل گرۆسی بۆ تاران وەک پێشینەکانی تر بنیاتنەر بێت و
ئێمە هەمیشە پێشنیارمان کردووە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکی بەردەوام بێت لە هاوکاری تەکنیکی لەگەڵ ئێمە و ڕێگە نەدەن هەندێک وڵات بۆ مەبەستی سیاسی ئەجێندای خۆیان تێپەڕێنن

دوایین سەردانی گرۆسی بۆ تاران دەگەڕێتەوە بۆ 12ی ئەیلول کە تەنیا لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران کۆبووەوە ،بۆبینینی ئەو ڕێکەوتنەی نێوان لایەنەکان لەسەر پاراستنی کەلوپەلی چاودێری و کامێراکان کە لە دامەزراوە ناوەکیەکانی ئێران جێگیر کرابوون
وابڕیارە ئەمڕۆسێ شەممە گەروسی لەگەڵ حسێن ئەمی عەبد ئەلیهانی وەزیری دەرەوەی ئێران و مەحەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوکی ئێران کۆببێتەوە

جێی باسە ئێرانییەکان دەیانەوێت دانوستانەکانی ڤییەنا جەخت لەسەر هەڵگرتنی سزاکان و وەرگرتنی دڵنیایی لە ئەمریکا بکەنەوە کە جارێکی تر لە ڕێککەوتنەکە ناکشێتەوە
لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە لەو شوێنەی کە وەستاوە درێژپێبدەن، هەروەها بڕی بەرهەم هاتووی سەرمایەی گەشەسەندووی یۆرانیۆمی ئێران بزانن
وابڕیارە گفتگۆکان لە ڤێنا لە 29 ئەم مانگە دەستپێبکاتەوە پاش وەستانی بۆ ماوەی چوار مانگ

ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠١٨ لەسەردەمی سەرۆکی پێشوو ئەمەریکا تاک لایەنە لە دانوستانەکان کشایەوە ،بەڵام دوای دەستبەکاربوونی جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ گەڕانەوەی دانوستانەکانی بەرنامی ناوکی ئێران ڕاگەیاندبوو ،هەروەهامانگی چواری ئەمساڵ یەکێتی ئەوروپا شەش گەری دانوستانیان بۆ ڕێکەوتن لەسە بەرنامەیی ئەتۆمی ئێران دەستپێکردبوو
بەڵام بەهۆی ڕاگرتنی دانوستانەکان تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن و ئێران تاک لایەنە دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم کردووە ،کە کۆمەڵگەیی نێودەڵەتی نیگەران کردووبوو

سەرچاوە:-
France24 +ئەرشیف

___

بەریتانیا: کۆچبەرانی نایاسایی پێش دیپۆرتکردنیان بۆ ڕواندا مانیان لە خواردن گرتووە

nusar1

ڕەوەندی کوردستانی لە ڤۆلفسبورگ پرسە و سەرخۆشییان گەیاندە پۆلیسی ئەڵمانیا

nusar1

سیمینارێک لەسەر خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ساز دەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW