KDC

دادگای دەستووری تورکیا لێکۆڵینەوە لە پرسی داخستنی هەدەپە دەکات

دادگای دەستووری تورکیا یەکەم لێکۆڵینەوە لە پرسی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەکات.

دادگای دەستووری تورکیا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە سەر دۆسییەی داخستنی هەدەپە راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و بڕیاریدا لە 21ی ئەم مانگەوە دەست بە یەکەم لێکۆڵینەوە بکات.

لە ماوەی رابردوودا دادگای دەستووری بەهۆی بوونی کەموکوڕی راپۆرتی دادگای باڵای لەبارەی دۆسییەکە رەتکردبووەوە و دواتر دووبارە دۆسییەی داخستنی هەدەپە رەوانەی دادگا کرایەوە.

سەبارەت بەو پرسە بەکر شاهین سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای باڵای تورکیا رایگەیاندووە: “سەرجەم بڕیار، دۆسیە و لێدوانەکانی بەرپرسانی هەدەپە-مان وەک بەڵگە خستووەتە ناو دۆسیەکەوە کە 843 لاپەڕەیە. تیایدا داوا کراوە قەدەغەی کاری سیاسیی بخرێتە سەر 451 کەس و رێوشوێنی پێویستیش لە بەرامبەر هەژمارە بانکییەکانی هەدەپە بگیردرێتەبەر”.

پێشتر داواکاری گشتی تورکیا لە دادگای دەستووری وڵاتەکە سکاڵای تۆمار کردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی هەدەپەی کردووە، بەرپرسانی هەدەپەش ئەو هەوڵە بە پیلانی ئەکەپە ناودەبەن و بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەیان.

___

ئاماری لافاوەکەی هەولێر

KDC

دیداری نوێنەری كۆنفدراسیۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مەکسیک

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک لە پەرلەمانی بەریتانیا دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW